پیلانی ژمارە ساختەكەی ناو یەكێتی لە كێ‌ وەرگیراوە؟

:: AM:09:42:30/01/2023 ‌
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ژمارەیەك كە گوێ‌ لە پێوەندییەكانی بەرپرسانی ناو یەكێتـی دەگیرێ‌ بەناوی لاهوور شێخ جەنگی، دواتر دەركەوت ئەو ژمارەیە بە پیلان بەكار هاتووە، كەسانی نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی نووسیویانە ئەو پیلانە بۆ 100 ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە.

نامەی ساختە و كۆد و تەلەفۆنی نەناسراو و چەند ڕێوشوێنێكی تر بوو.
لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا هەواڵێك بڵاو بووەتەوە، بە ژمارە تەلەفۆنێك پێوەندی بە چەند سەركردایەتییەكی یەكێتی دەكرێت و تێیدا گوێ‌ لە بۆچوونەكانیان دەگیرێ‌، بەڵام میدیای نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی هەرزوو ئەو پیلانەیان ئاشكرا كرد.

ئەو پیلانە لە چی وەرگیراوە؟
دەزگا سیخوڕییەكان لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم، ڕۆڵێكی گرنگیان پێ درا تا ئەو كەسانە بخەنە ژێر چاودێری كە ڕۆڵیان هەبووە لە شكستەكانی جەنگی جیهانی دووەم، ئەو دەزگایانە چەند ڕێیەكیان بەكار هێنا كە نامەی ساختە و كۆد و تەلەفۆنی نەناسراو و چەند ڕێوشوێنێكی تر بوو.

بەو شێوەیە چەندان بەرپرسی یەكێـتیی سۆڤییەت و بەریتانی و چەند وڵاتێكی تر لەلایەن دەزگا تەناهییەكانیانەوە گیران و كاریان بۆ وڵاتێكی تر دەكرد.

بەشێوەیەكی گشتی یەكەمین نووسراو لەسەر ئەو بابەتە و ئاشكرابوونی لە میدیاكان، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1925 كە یەكێتیی سۆڤییەت كاری لەسەر كردبوو، چەند ئەفسەرێكی وڵاتەكەی كە كاریان بۆ سەربەخۆیی چەند بەشێكی وڵاتەكەیان كردبوو، ئاشكرا كرا.

زانا عەبدولڕەحمان ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی نووسیویەتی، بە ژمارەی ساختە تەلەفۆنیان بۆ بكەیت گوێیان لێ بگریت، بزانیت دڵیان لەگەڵ تۆیە یان نا؟ ئەوا ئەو ڕێیە لە ساڵی 1928 رووسەكان بەكاریان هێناوە، جا بزانە ئەو حزبەیان بردووەتەوە چ سەردەمێك، لێرە مەبەستی بافڵ تاڵەبانییە.




وشە - رامیار جەواد