كۆمپانیای نه‌وتی زیقار له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه داخرا، رێ به فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه نه‌درا بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، ده‌رچووانی زانكۆكان له پارێزگای زیقار، له به‌رده‌م كۆمپانیای نه‌وتی پارێزگاكه خۆپێشاندانیان ده‌ست پێ كرد.
نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه، رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه
به‌گوێره زانیارییه‌كان كه له وێنه‌كانه‌وه دیاره خۆپێشانده‌ران تووڕه‌ن، رێگرییان له فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه كردووه بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
ده‌رچووان به هۆی دانه‌مه‌زراندنیانه‌وه تووڕه و بێزارن له دۆخی خراپی خۆیان، بۆیه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌وێ ده‌رگاكان بسووتێنن.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه خۆپێشاندان له‌لایه‌ن گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆكان له‌و پارێزگایه ده‌كرێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ڵام نادرێنه‌وه، ئه‌وانیش به‌رده‌وامن و ئێسته هه‌موو ئامێره‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان له كۆمپانیاكه وه‌ستاندووه.
به‌گوێره‌ی كۆتا زانیاری له‌باره‌ی نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه، رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه، به‌گوته‌ی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه، پارێزگاكه‌یان خراپترین خزمه‌تگوزاری هه‌یه و
په‌راوێز خراوه.