لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دۆخێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین و وێڕای وێرانبوونی ماڵه‌كانیان، سه‌رمای ژێر سفری سیلیزی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات و حكوومه‌تیش هیچ شتێكی بۆ نه‌كردوون.
به‌گوێره‌ی دواین زانیارییه‌كان له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی خۆی له پارێزگای ورمێ، سه‌تان خانوو وێران بوون و ژماره‌یه‌كی زیاتریش درزیان بردووه و مه‌ترسی رووخانیان لێ ده‌كرێت. خه‌ڵك ماڵه‌كانیان جێهێشتووه و شه‌وی رابردوو به بێ بوونی خێوه‌ت و سه‌رپه‌نا، رۆژیان كرده‌وه.
حكوومه‌ت به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م خێوه‌ت و به‌تانی دابه‌ش كردووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌شی پێداویستیی ئه‌و ژماره زۆره لێقه‌وماوه ناكات.
به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌ی هیچ سه‌رپه‌نایه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، له‌سه‌ر شه‌قام ئاگریان كردووه‌ته‌وه و به دیار ئاگره‌وه دانیشتوون، به‌ڵكو یه‌كێك فریایان بكه‌وێت.
میدیاكانی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێرانیش هه‌ندێك ڤیدیۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ری ده‌خات، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان نه‌یانتوانیوه به هانای خه‌ڵكه‌وه بچن.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان نه‌یانتوانیوه به هانای خه‌ڵكه‌وه بچن.
به‌پێی دواین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی شه‌موو له‌سه‌ر یه‌كشه‌م، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 816 كه‌سی تر بریندار بوون. پێویسته بگوترێ بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 5.9 به پێوانه‌ی ریخته‌ر له قووڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تر رووی دا.
محه‌مه‌د سادق موعته‌میدیان پارێزگاری ورمێ به میدیاكانی گوتبوو، له 70 گوندی ناوچه‌كه به رێژه‌ی 50% تا 70% زیان به‌ر خانووه‌كانیان كه‌وتووه.
خۆی یه‌كێك له‌و شارانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه ماوه‌یه‌كه زۆرترین بوومه‌له‌رزه تێیدا روو ده‌دات، له چوار مانگی رابردوودا لانی كه‌م سێ بوومه‌له‌رزه له‌و شاره رووی داوه. هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌مان شار بوومه‌له‌رزه زیانی به هه‌زاران خانووبه‌ره گه‌یاند. سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له نزیك هه‌مان شوێن بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر رووی دا و لانی كه‌م چوار هه‌زار خانووی وێران كرد.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتووه و به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو رووی دابێت، بۆ ساڵی 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه. بوومه‌له‌رزه‌كه له شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13ی تشرینی دووه‌می ساڵه‌كه به گوڕی 7.2 به پێوانه‌ی ریخته‌ر له نزیك سه‌رپێڵ زه‌هاوی پارێزگای كرماشان رووی دا، به‌هۆیه‌وه سه‌تان كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، به هه‌زاران كه‌س بریندار بوون و ده‌یان هه‌زار خانوو و پرد و قوتابخانه‌ش داڕمان. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌وكات له ته‌واوی كوردستان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێ هه‌ستی پێ كرا و له هه‌رێمی كوردستان زۆرترین زیان به‌ر ده‌ربه‌ندیخان كه‌وت.