دابەشكردنی مووچەی توێژێك دەستی پێ‌ كرد

:: AM:10:47:30/01/2023 ‌
مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادار دەكرێنەوە كە بەڕێوەبەری قوتابخانەكانیان، ئێستە دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژی رای دەگەیەنێ، لە پەروەردەی شارەكاندا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ كراوە، ئەوەیش هەنگاوێكی گرنگە كە خەریكە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژان و مامۆستایانی ئاسایی لە یەك كاتدا دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 30ـی كانوونی دووەم، هاوكار سابیر نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێستە لە بەشێكی زۆری پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان، دەستك بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی مامۆستایانی وانەبێژ كراوە.

زیاتر گوتی، بەشێك لە پەروەردەكان ئەمڕۆ و دوو ڕۆژی تر مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكەن، هەر پەروەردەیەكیش لیستی ئامادە بێت، ئێستە دەتوانێت بچێت مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی وەربگرێ‌.

لە ئاگادارییەكەی پەروەردەی هەولێریشدا هاتووە، بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، ئەمڕۆ دووشەم سەردانی دیوانی پەروەردە بەشی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ .

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ژیانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاری داوە مووچە بە مامۆستایانی وانەبێژ بدات لە شوێنی ئەوەی كە پێشتر بەپێی وانەگوتنەوە مووچەیان وەردەگرت.



وشە - رامیار جەواد