له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له كابینه‌كانی حوكمڕانی له عێراق، دۆخی ئابووری هاووڵاتییان له جیاتی ئه‌وه‌ی باش بێت، خراپتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تێكی ڕاستی ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی عێراق، نرخی دیناریان به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زاند بۆ خۆده‌ربازكردن له شكستی ئابووری، به‌ڵام وه‌ك پسپۆڕانی ئابووری ده‌ڵێن، عێراق رووبه‌ڕووی ڕووخانی ئابووری بووه‌ته‌وه و دۆخی ژیانی خه‌ڵك زۆر سه‌خت بووه.
دكتۆر خالید حه‌یده‌ر مامۆستای زانكۆ له به‌شی ئابوور‌یی زانكۆی سلێمانی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی عێراق جێبه‌جێكاری بڕیاری فراكسیۆنه‌كانیانن، كازمی له‌و ماوه كه‌مه‌ی له حكوومه‌تدا بوو، محه‌مه‌د شیاع سوودانی پێی گوت ئاگات له شۆڕشی برسییه‌كان بێت، به‌ڵام ئێسته خۆی توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دۆلار و دیناری نییه، دۆلارێكی زۆر ئاودیو ده‌كرێ بۆ ئێران و دۆخی ئه‌و وڵاته خراپه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ریدا، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێ ئه‌وان كۆنترۆڵی دۆلار ناكه‌ن له عێراق، چونكه وڵاته‌كه خۆی دۆلاری زۆری هه‌یه تا بیخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند پاره‌ی عێراقی نرخه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به دۆلار دابه‌زێت، دۆخی ئابووری خه‌ڵك قورس‌تر ده‌كات، عێراق هاورده‌كاره و بۆ كڕینی كاڵا پێویستمان به دۆلاره، بۆیه كاتێك كاڵایه‌ك بایی 100 بێت ده‌كاته 167 هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا پێشتر به‌هاكه‌ی 122 هه‌زار دینار بوو.
ده‌ڵێ هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، نه‌یانتوانیوه ئیداره‌یه‌كی ڕاست و دروستی ئابووری عێراق بكه‌ن، چونكه ئیداره‌كه له سه‌رووی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانه، فشاری ناوخۆیی و ئێران و توركیا و ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ره.
ویستی كۆمه‌ڵێك ڕێكار بگرێته‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئابووری عێراق، له بابه‌تی گه‌نده‌ڵی و بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار و كۆمپانیای وه‌همی، نه‌یتوانی بیكات
دكتۆر هاشم عومه‌ر مامۆستای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زای ئابووری، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، مسته‌فا كازمی ویستی كۆمه‌ڵێك ڕێكار بگرێته‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئابووری عێراق، له بابه‌تی گه‌نده‌ڵی و بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار و كۆمپانیای وه‌همی، نه‌یتوانی بیكات، له به‌رانبه‌ردا هه‌ستا به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دراوی عێراق، له به‌رانبه‌ردا نرخی كاڵاكان له بازاڕ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه چوون، عێراق كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌به‌ستێت، له‌پاڵیدا نه‌یتوانی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ به‌هێز بكات .
ئه‌و ده‌ڵێ، بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست بووه، چینی بازرگانه‌كان كه‌متر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست كردن، به‌ڵام مووچه‌خۆر و چینه هه‌ژاره‌كه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ریان دروست بووه، نرخی كاڵا له بازاڕ زۆر به‌رز بووه‌وه.
''سوودانی نه‌یتوانی ئه‌وه‌ی كازمی كردی بیوه‌ستێنێت كه وه‌ك خوێنبه‌ربوون وایه، ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌ڕواته ده‌ره‌وه و دیاریش بوو بۆ كوێ ده‌ڕوات، له‌ڕێی كام بانكه‌وه‌یه، ئه‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكا قورس بوو، بۆیه دابه‌زینێكی به‌رچاو رووبه‌ڕووی دیناری عێراقی بووه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێ، ئه‌وا ئابووری عێراق تووشی زیانێكی زۆر ده‌بێت، چاوه‌ڕێش ده‌كرێ نرخی دۆلار زیاتر به‌رز بێته‌وه به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی.'' هاشه‌م عومه‌ر وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه\عه‌زیز رسوول