هەوڵێكی یەكێتی بوو بە بڵقی سەر ئاو

:: AM:11:04:30/01/2023 ‌
دوای ئەوەی ئەندامانی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایان گەیاند، بە هەوڵی ئەوان دانانی قایمقامی داقووق راگیراوە، بەڵام ئێستە ئامادەكاری دەكرێت بۆ دەستبەكاربوونی ئەو قایمقامە عەرەبە، خۆپێشاندانیش دەستی پێ‌ كرد.

هەفتەی رابردوو چەند ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویان كردەوە، دانانی قایمقامێكی عەرەب لە داقووق، بە هەوڵی ئەوان راگیراوە.

دانانی قایمقامێكی عەرەب ڕەت دەكەنەوە، داوا لە بەرپرسانی كەركووك و حكوومەتی عێراق دەكەن بە بڕیارەكەیاندا بچنەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 30ی كانوونی دووەم، لە داقووق خۆپێشاندانی هاووڵاتییان و چالاكان دەستی پێ كرد و دانانی قایمقامێكی عەرەب ڕەت دەكەنەوە، داوا لە بەرپرسانی كەركووك و حكوومەتی عێراق دەكەن بە بڕیارەكەیاندا بچنەوە.

لە بەرانبەر خۆپێشاندەرانیش هێزێكی تەناهیی زۆر بڵاوەی پێ كراوە، داوا لە خۆپێشاندەران دەكەن كۆتایی بە خۆپێشاندانەكەیان بهێنن.

"وشە" زانیویەتی ئێستە ئامادەكاری دەكرێ‌ بۆ ڕۆژی دەستبەكاربوونی قایمقامە نوێیەكی داقووق، چەندان بەرپرسیش ئاگادار كراونەتەوە بۆ ڕۆژی دەستبەكاربوونی ئامادەبن.


وشە - رامیار جەواد