ماوه‌ی حه‌وت رۆژه مێرمنداڵێكی /13 ساڵان/ له هه‌ولێر ون بووه. له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، پۆلیس و ئاسایش، گه‌ڕان به‌دوای منداڵه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌داوی نوێ ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام لایه‌نه‌كان چاوێری یه‌كلا بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی، ئه‌وه‌ی بۆ "وشه" گوتی، "گه‌ڕانمان به‌دوای ئه‌و منداڵه به‌رده‌وامه، هه‌ر شوێنێك كه‌سوكاره‌كه‌ی گومانیان لێی هه‌بێت، ئێمه چووین بۆ ئه‌و شوێنه".
"وشه" زانیاریی وه‌رگرتووه كه منداڵه‌كه له ماڵه‌وه‌ش كێشه‌ی هه‌بووه، دۆخی ماڵه‌كه‌یان باش نه‌بووه
به‌گوێره‌ی كامێراكانی چاودێری، كۆتا ده‌ركه‌وتنی منداڵه‌كه له‌لای قوتابخانه‌كه‌ی خۆی بووه، بۆیه گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئاسایش و پۆلیس خه‌ریكی كاری خۆیانن بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك.
منداڵه‌كه ناوی ئه‌یووبه و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به، پۆلی چواری بنه‌ڕه‌تییه، له قوتابخانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له هه‌ولێر ده‌خوێنێت. به‌گوته‌ی باوكی ئه‌یووب بێ منداڵه‌كه خۆی نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ون بووه.
پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، منداڵه‌كه ون بووه، نه‌ك به هۆی رووداوێك له‌ناو ئاو ون بووبێ یان به‌رلافاو كه‌وتبێ، بۆیه هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیس هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، "هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ست پێ كردووه، هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی گومانیان لێ ده‌كه‌ین خراوه‌ته به‌رچاو". گوته‌بێژ روونی ده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان زۆر به‌وردی به‌ڕێوه ده‌چێت.
براده‌ره‌كانی ئه‌یووب ده‌ڵێن، "منداڵێكی خراپ بووه له وانه‌كانی و دوو ساڵه له پۆلی چواره".
"وشه" زانیاریی وه‌رگرتووه كه منداڵه‌كه له ماڵه‌وه‌ش كێشه‌ی هه‌بووه، دۆخی ماڵه‌كه‌یان باش نه‌بووه. له كامێراكانی چاودێریش ئه‌یووب كاتێك ماڵ جێده‌هێڵی، به‌رده‌وام ئاوڕی دوای خۆی ده‌داته‌وه.
لایه‌نه‌كان سه‌ره‌داوی نوێیان ده‌ست كه‌وتووه له‌باره‌ی منداڵه‌كه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی یه‌كلا بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن.
رۆژی 23ی كانوونی دووه‌م، ئه‌یووب له ماڵ ده‌رده‌چێت و دوای چه‌ند رۆژێك باوكی منداڵه‌كه له به‌رده‌م مایكی كه‌ناڵه‌كان رای گه‌یاند، "كوڕه‌كه‌م ون بووه و لایه‌ن پێوه‌نداره‌كان به‌دوای ناگه‌ڕێن". له پاش ئه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر خۆی ده‌چێته لای و پێ ده‌ڵێت، "هه‌رچی پێویست بكات ئێمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت ده‌یكه‌ین".