دۆلار هه‌ر به‌رزه و ئاینده‌ی به‌های دینار دیار نییه، شاره‌زایانی بواری ئابووری ئاماژه بۆ ده‌كه‌ن، رێكاری نوێی بانكی ناوه‌ندی هۆكاری ئه‌و نرخه‌یه، 100 دۆلار بۆ مانگی داهاتوو ده‌گاته 200 هه‌زار دینار، به‌ڵام دوای مانگی ره‌مه‌زان نرخه‌كه‌ی دێته‌وه ئاسایی خۆی.
ئه‌مرۆ دووشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، مه‌نار عوبێدی شاره‌زا ئابووری عێراق، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، "ره‌نگه نرخی دۆلار به‌رزی بمێنێته‌وه و له مانگی داهاتووه‌وه نرخی 100 دۆلار بگاته 200 هه‌زار دینار ".
بازاڕی دراو له عێراق شێواوه، یاری به نرخه‌كان ده‌كرێت، له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندان كه‌س گیران كه ده‌ستیان له یاریكردن به نرخه‌كان هه‌بوو
ئەمڕۆ دووشەم بانكی ناوه‌ندی عێراق 91 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری خسته‌بازاڕی نه‌ختینه‌یی و حه‌واڵه، ئەمەش نەیتوانی بەهای دینار بەرز بکاتەوە و ئێستە نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر 166 هه‌زار و 600 دیناره.
له‌باره‌ی ئه‌و به‌رزییه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار، مه‌نار عوبێدی روونی ده‌كاته‌وه كه كێشه‌كه ته‌نیا پێوه‌ندی به بانكی ناوه‌ندییه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندی به‌گۆڕینی سیستمی بانكییه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ هه‌موو رێوشوێنه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی "هاورده و هه‌نارده" بگۆڕێت، ئه‌مه‌یش پێوه‌ندیدار نییه به بانكی ناوه‌ندییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێكاره بانكیش ده‌گرێته‌وه.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ئه‌و دۆخه نوێیه‌ی دروست بووه، شاره‌زاكه‌ی ئابووری روونی ده‌كاته‌وه، ده‌بێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌نیا كار به كارتی نیشتمانی بكات و وه‌زارتی بازرگان‌یش كارئاسانی بكات بۆ تۆماركردنی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی پڕۆژه‌ن و خاوه‌نكارن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكییان بۆ بكاته‌وه، ده‌وامی بانكه‌كان و نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو زیاد بكه‌ن بۆ دره‌نگانی شه‌و.
له ناوه‌ڕِاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌های دینار دابه‌زی به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی عێراق سه‌پاند، كه به‌شدارییان له به‌قاچاخ بردنه‌وه‌ی دۆلار ده‌كرد و دۆلاریان سپی ده‌كرده‌وه. بڕیار وایه گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایش 15 بانكی تر سزا بدات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه كاریگه‌ریی زیاتر بخاته سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دینار جارێكی تر.
بازاڕی دراو له عێراق شێواوه، یاری به نرخه‌كان ده‌كرێت، له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندان كه‌س گیران كه ده‌ستیان له یاریكردن به نرخه‌كان هه‌بوو. مه‌نار عوبێدی ده‌ڵێت، "نرخه‌كان هه‌ر به‌رز ده‌بن تا دوای ره‌مه‌زان، به‌ڵام دواتر نرخه‌كه دێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی".