گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له سه‌رجه‌م شار و وڵاتانی دنیا كاریگه‌ری هه‌بووه. تا ئه‌م ساته‌ی ساڵ، هێشتا یه‌ك كلووی به‌فر له شاری نیویۆرك نه‌باریوه، ئه‌مه‌ش له 50 ساڵی رابردوودا به شتێكی بێوێنه هه‌ژمار ده‌كرێت.
دواین جار كه تا ئه‌م ساته‌ی ساڵ به‌فر له نیویۆرك نه‌باریبێت، بۆ ساڵی 1973ی زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1869ه‌وه پله و دابارین و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا تۆمار ده‌كرێن.
مه‌به‌ست له بێبه‌فریی له وه‌رزی سه‌رما و زستان، بریتییه له درێژترین ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه هیچ به‌فرێك نه‌باریبێت. نیویۆرك له كاتێكدا تووشی بێبه‌فریی بووه كه له ده‌وروبه‌ری ویلایه‌ته‌كه له نزیك سنووری كه‌نه‌دا، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، یه‌ك مه‌تر به‌فر باری كه به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
له نزیك سنووری كه‌نه‌دا، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، یه‌ك مه‌تر به‌فر باری كه به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا
زۆربه‌ی زانایان هۆكاری نه‌بارینی به‌فر له نیویۆرك بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ كه له كوردستانیش ئه‌و به‌فر و بارانه‌ی له ده‌یه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌باری، ماڵاوایی كردووه و به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێ چه‌ند ساڵ جارێك له شارێكی وه‌ك هه‌ولێر به‌فر ببارێت.