دوو دەرمانساز گیران كە هەوڵی دەستدرێژیان بۆ سەر نەخۆشێك دا

:: PM:04:58:31/01/2023 ‌
دوای ئەوەی هێزە تەناهییەكان هەواڵێكیان پێ دەگات بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان دوو دەرمانساز و ماڵباتی نەخۆشێك لە نەخۆشخانەیەكی حكومی، دەستبەجێ دەگەنە شوێنی ڕووداوەكە دوو دەرمانسازەكە بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر نەخۆشەكە دەگیرێن.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە هەردوو دەرمانسازەكە، بە تۆمەتی دەستدرێژی كردنە سەر نەخۆشێك لەناو نەخۆشخانەی "ئەلكندی" حكومی لە پایتەختی بەغدا گیروان. 

دەرمانسازەكان بە ناوی (ا.ع.خ.ا) و (ع.م.ع) بەهۆی هەوڵدان بۆ دەستدرێژی سەر نەخۆشێك بەناوی (ا.ك.ر) گیران دوای ئەوەی نەخۆشەكە بە بیانوویەك دەبەنە ژووری نەشتەرگەری ژنان و كاتێك برای ئافرەتەكە ئەمە دەزانێت و  بۆی دەردەكەوێت شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت، تا هێزە تەناهییەكان دەگەنە شوێنەكە و هەردوو دەرمانسازی نەخۆشخانەكە دەگرن.



وشە - كەژاڵ كەمال