ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانستانییانه‌ی كه روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی دانیمارك كردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز، مافی په‌نابه‌رێتییان پێ ده‌درێت.
كاتێك كۆچبه‌ران روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆسیه‌ی جیاوازی سیاسی بۆ خۆیان رێكبخه‌ن، به‌ڵكو به‌هۆی دۆسیه‌كه‌وه خێرا مافی په‌نابه‌رێتییان پێ بدرێ، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ژنانی ئه‌فغانستان زۆر ئاسان كراوه.
به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی په‌نابه‌رانی دانیمارك، مافی په‌نابه‌رێتی به ته‌واوی ژنانی ئه‌فغانستان ده‌درێ كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا روویان له وڵاته‌كه‌یان كردووه، هۆكاره‌كه‌ش ته‌نیا ئه‌وه‌یه ره‌گه‌زیان مێینه‌یه.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، مافی ژنان زۆر به راشكاوی پێشێل ده‌كرێ و كچان له دوای پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییه‌وه، بۆیان نییه درێژه به خوێندن بده‌ن و ده‌بێ له ماڵه‌كانیان دانیشن.
كچان له دوای پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییه‌وه، بۆیان نییه درێژه به خوێندن بده‌ن
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووش‌دا تاڵیبان چوونی ژنان بۆ پارك و شوێنه گشتییه‌كانی قه‌ده‌غه كرد، له كۆتایی ساڵه‌كه‌ش بڕیاری درێژه‌دانی خوێندنی كچان له زانكۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
تاڵیبان له بواری جلوبه‌رگی ژنانیش كۆمه‌ڵێك رێسا و بڕیاری ده‌ركردووه، ژنان ناتوانن هاوشێوه‌ی جاران ده‌ربكه‌ون.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری په‌نابه‌رانی دانیمارك، بڕیاری داوه هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له 16ی ئابی ساڵی 2021ه‌وه مافی په‌نابه‌رێتییان ره‌ت كراوه‌ته‌وه، ئه‌وا دووباره دۆسیه‌كه‌یان به‌گه‌ڕ بخرێته‌وه و مافی په‌نابه‌رێتییان په‌سند ده‌كرێت.