ئاژانسی
ئه‌سیۆشه‌یتد پرێسی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی دارایی عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا به ڕوونی ئاشكرای كردووه، كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه مامه‌ڵه‌كردن و به‌كارهێنانی دراوی یه‌ده‌گی عێراق ئه‌و بڕه‌ی كه به دۆلاره به ته‌واوی هه‌ڵپه‌ساردووه، نه حكوومه‌تی عێراق و نه بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته بۆیان نییه په‌نا بۆ به‌كارخستنی دۆلاری یه‌ده‌گ ببه‌ن، تا نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی داببه‌زێنه‌وه، هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی واشنتنیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌غدا به ده‌ستبردن بۆ دۆلاری یه‌ده‌گ خزمه‌تی ئێران ده‌كات و دۆخی دارایی و ئابووری عێراقیش له هه‌ره‌سێكی یه‌كجاره‌كی نزیك ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان و شاره‌زایان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌ستبردنی بانكی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی عێراق بۆ دۆلاری یه‌ده‌گ وه‌ك سپیكردنه‌وه‌ی پاره وایه بۆ ئێران و سووریا، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌و دۆلاره‌ی عێراق هه‌یه‌تی ده‌ڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دیاریكراویش بۆ سووریا و ئێران ڕه‌وانه ده‌كرێ، دواجاریش عێراق مایه‌پووچ ده‌مێنێته‌وه و ئابوورییه‌كه‌ی به ته‌واوی هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس، ئێسته عێراق ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دروستبوونی تووڕه‌ییه‌كی زۆر له نێو شه‌قام و جه‌ماوه‌ری عێراق دژی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی. به‌ر له گه‌یشتن به‌و دۆخه ئه‌مه‌ریكا له‌وه دڵنیا بوو، كه له ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی دینار، سیاسییه‌كانی عێراق بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات و هێوركردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر په‌نا بۆ یه‌ده‌گی دۆلار له بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌به‌ن و بیر له داهاتووێكی دوور ناكه‌نه‌وه و ته‌نیا مه‌به‌ست و ئامانجیان ئه‌وه ده‌بێ كه خۆیان له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی له‌مجۆره داهاتووی عێراق له مایه‌پووچبوون نزیك ده‌كاته‌وه، بۆیه بڕیارێكی له‌م چه‌شنه‌ی به‌سه‌ر عێراق سه‌پاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێسته بانكی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی عێراق ناتوانن دۆلاری یه‌ده‌گ به‌كاربهێنن و ڕێژه‌یه‌كی زۆرتری دۆلار بخه‌نه بازاڕه‌وه، تا نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی نزم ببێته‌وه.
دواجار نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی تۆمار كرد و نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته هه‌زار و 680 دیناری عێراقی، له كاتێكدا نرخی فه‌رمی كه بانكی ناوه‌ندی دۆلاری پێ ده‌فرۆشێت بریتییه له هه‌زار و 460 دیناری عێراقی، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دۆخه‌یش، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و هاوین خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری به‌رۆكی حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق بگرن و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكه‌ن. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێسته وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردن توانرا پێكبهێنرێت، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یشی له ژێر فشاری جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جیا له ته‌نگژه‌ی دارایی، ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی سیاسیش به‌رۆكی عێراق بگرێت.
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی دۆلاریش له عێراق پێوه‌ندی به‌وه نییه كه یه‌ده‌گی دۆلار له‌و وڵاته كه‌می كرد بێت
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی دۆلاریش له عێراق پێوه‌ندی به‌وه نییه كه یه‌ده‌گی دۆلار له‌و وڵاته كه‌می كرد بێت و ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات، به پێچه‌وانه‌وه یه‌ده‌گی دۆلار له عێراق گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست و ئێسته نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕاندووه، له دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار ته‌نیا و ته‌نیا بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، به دیاریكراویش بۆ ئێران و سووریا، تا تاران و دیمه‌شق له سزا و گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕزگاریان ببێت و بتوانن كاریگه‌ری سزا و گه‌مارۆكان له‌سه‌ریان كه‌متر بكه‌ن و بڕێكی زۆری دۆلاریان ده‌ستبكه‌وێت.
له‌وانه‌یه لێره‌وه پرسیارێكی گرنگ دروست ببێت، كه چۆن ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ ڕێگری له عێراق بكات كه دراوی یه‌ده‌گی خۆی به‌كاربهێنێت، بۆ ئه‌و پرسیاره‌یش پێویسته بۆ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆر له 2003 بگه‌ڕێینه‌وه، چونكه له‌و كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا یه‌ده‌گی دراوی بیانی عێراقی بۆ بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا گواسته‌وه، ئێسته‌یش دراوی یه‌ده‌گی عێراق له ئه‌مه‌ریكایه، بۆ مامه‌ڵه‌كردن به دراوه‌كانیش له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، به‌غدا پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆیه كاتێك ئه‌مه‌ریكا به خه‌رجكردنی دراوی یه‌ده‌گی عێراق ڕازی نه‌بێت، ئه‌وا حكوومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن و ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێننه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پاره‌ی نه‌وتی عێراقیش به‌رده‌وام ده‌چێته بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكاوه و له‌وێوه مانگانه كاروان كاروان پاره‌ی نه‌وت و داهاتی عێراق ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ به‌غدا، به‌شی زۆری ئه‌و پاره‌یش ده‌چێته بانكی ناوه‌ندییه و ڕۆژانه‌یش بانكی ناوه‌ندی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار به بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كانی عێراق ده‌فرۆشێته‌وه.