"كێوی دۆلار رووخا و بەردەوامیش دەبێت"

:: PM:11:43:03/02/2023 ‌
دوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بانكی ناوەندی عێراقی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا كە لە ماوەی سەعاتێكدا دۆلار نزیكەی 10 هەزار دیناری لە نرخەكەی كەم بووەوە. 

فادی شەمەری راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیی رای گەیاند: دوو هەفتەی تر نابا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە نرخە سرووشتیەكەی خۆی. 

لەلایەكی ترەوە "حوسەین عارەب" پەرلەمانتاری عێراقی لە توویتێكدا رای گەیاند، نرخی دۆلار لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت و دەگەڕێتەوە ئەو نرخەی كە پێشتر هەیبوو. 

پێش توویتی ئەم ئەندام پەرلەمانەیش "نەبیل مەرسوومی" پسپۆڕیی ئابووری رای گەیاند، كێوی دۆلار دەستی بە داڕووخان كردووە و بەردەوامیش دەبێت، ئەمەیش دوای دوو بەیاننامەی بانكی ناوەندی عێراق. 

دوای ئەوەی لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردوودا بەشێوەیەكی بەردەوام بەهۆی سزاكانی گەنجینەی ئەمەریكا بەسەر چەند بانكێكی عێراقیی بەهۆی بەقاچاخبردنی دۆلار و سپی كردنەوەی پارە نرخی دۆلار لە هەڵكشان بوو تا دواجار 177 هەزار دیناری بەرانبەر 100 دۆلار تۆمار كرد، ئەمڕۆ دوای كۆبوونەوەی نێوان بانكی ناوەندی عێراق و گەنجینەی ئەمەریكا و بڵاوكردنەوەی بەیاننامە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە لە ماوەی كەمتر لە سەعاتێك 100 دۆلار 10 هەزار دینار لە بەهاكەی خۆی لە دەست دا.


وشە - تایبه‌ت