"نیقاب لەدینی ئیسلامدا بوونی نییە و كلتوورێكی عەرەبیە ماوەتەوە"

:: AM:12:10:04/02/2023 ‌
ئەحمەد غامدی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دەدستەی "ئەمر كردن بە چاكە و نەهی كردن لە خراپە" لە مەكە رای گەیاند، نیقاب لە دینی ئیسلامدا بوونی نییە بەڵكو كلتوورێكی عەرەبییە و ماوەتەوە.

ئەحمەد غامدی بە تویتێك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەژاند و كاردانەوە و بۆچوونی جیاوازی لێكەوتەوە كاتێك ئاماژەی بەوەدا كە نیقاب كلتوورێكە ماوەتەوە و هیچ پێوەندییەكی بە ئاینی ئیسلامەوە نییە.

لە درێژەی تویتەكەیدا غامدی نووسیوویەتی، هیچ گوناهێك لەسەر ئافرەتی مسوڵمان نابێت ئەگەر رووخسار و دەستەكانی دەركەون.
لە پرسیارێكدا چالاكێك بە توویت پرسیارێكی ئاراستەی ئەحمەد غامدی كردووە ولێی پرسیوە " رای تۆ بە گشتی لەسەر حیجاب چییە و تایبەتمەندییە شەرعییەكانی چین؟" لە بەشێكی تری پرسیارەكەیدا ئەم چالاكە نووسیوویەتی " رات لەبارەی ئافرەتانی ئەم سەردەمە چییە بە تایبەت ئەوانەی لە دەزگاكانی راگەیاندن و سۆشیال میدیا دەردەكەون؟"

لە وەڵامی ئەو چالاكەدا ئەحمەد غامدی نووسیوویەتی " حیجاب تەنیا بۆ دایكی ئیمانداران و ژنەكانی پێغەمبەری خوا بووە (د.خ)، سەبارەت بە ژنانی تری مسوڵمان ئەوەی لەسەریانە كەك جوانییەكانیان تەنیا بۆ خاوەنەكانیان دەرخەن و ئەوەی لەسەر ژنی مسوڵمان پێویستە حجابێكی ئاساییە و دەركەوتنی دەست و قاچ و رووخساری ژنی مسوڵمان رێگەپێدراوە.

نیقاب كە رای جیاوازی لەناو مەزهەبەكانی ئیسلامیش لەسەرە و جیاوازە لە حیجاب، بەمانای ئەوە دێت كە ژنی مسوڵمان جلێك لەبەر بكات تەواوی جەستەی بشارێتەوە تەنیا چاوەكانی بە دەرەوە بن، ئەمیش لە پێناو یارمەتی دانی خۆی بۆ بینین، نیقاب بە زۆری رەنگی رەشە و لە بەشێك لە وڵاتانی تری ئاسیایی رەنگا و رەنگییان هەیە.


وشە - تایبه‌ت