زیاتر له نیوه‌ی ژێرخانه سه‌ره‌كییه‌كانی سووریا كاول بووه، 90%ی سوورییه‌كان له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین، 70%یان پێویستیان به یارمه‌تی ده‌ره‌كی هه‌یه، ساڵێك له‌مه‌وپێش دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا به سێ هه‌زار و 600 لیره بووه، به‌ڵام ئێسته به‌هاكه‌ی نزیكی شه‌ش هه‌زار و 850 لیره‌ی سوورییه.
قه‌یرانی سووریا له مانگی ئادار پێ ده‌نێته ساڵی سیانزه‌یه‌مه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئاستی توندتوتیژی له‌و وڵاته‌دا له چاو ساڵانی رابردوو دابه‌زیوه، به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه زۆری ماوه بۆ ئه‌وه كۆتایی پێ بێت. له ناوخۆی سووریادا لانیكه‌م شه‌ش ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتنی جیاواز له نێوان ئه‌كته‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت،سه‌رجه‌میان زیاتر له‌وه‌ی هێوربوونه‌وه‌یان پێوه دیار بێت، به‌ره‌و ئاڵۆزبوونی زۆرتر ده‌چن.
سووریا كاول بووه، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی لێكهه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئاماده نییه ددان به حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا بنێت. چه‌ندان راپرسی له ناو كۆچبه‌رانی سووری له وڵاتانی دراوسێدا ئه‌نجام دراوه، ئه‌وان هیچ حه‌ز ناكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا و بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د. له ساڵی ٢٠٢٢ كۆچی نایاسایی خه‌ڵكی سووریا بۆ ئه‌وروپا 100% زیادی كردووه، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه ئه‌م ره‌وته له ساڵی ٢٠٢٣ به‌رده‌وام بێت.
جگه له پرسی نه‌هێشتنی داعش له سووریادا، ئه‌م وڵاته ئیتر گرنگی و ئه‌وبه‌ربوونی جارانی له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تاندا له ده‌ست داوه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ندێ بانگه‌شه ده‌بیستین له‌باره‌ى "سه‌ركه‌وتنی ئه‌سه‌د" و "شه‌ڕ كۆتایی هاتووه"، به‌ڵام ئه‌م بانگه‌شانه تا ئێسته راست ده‌رنه‌چوونه.
ده‌بێ ئه‌و خاڵه‌ش له‌بیر نه‌كرێت، هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و شه‌ڕی رووسیا له ئۆكراینا و هه‌روه‌ها ململانێی ناوچه‌كه و جدنیاا له‌گه‌ڵ ئێران، وا ده‌كه‌ن ئاسۆی به‌رده‌م سووریا زیاتر به‌ره‌و ناسه‌قامگیری بڕوات، نه‌ك جێگیربوون و ئارامی.
هۆشداری زۆر ده‌درێت له‌باره‌ی شه‌پۆلی نوێی ناسه‌قامگیری و بێ سه‌روبه‌ره‌یی له سووریادا.
ده‌بێ ددان به‌وه‌دا بنرێت هۆشداری زۆر ده‌درێت له‌باره‌ی شه‌پۆلی نوێی ناسه‌قامگیری و بێ سه‌روبه‌ره‌یی له سووریادا. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی نوێ نییه. به‌ڵام پێده‌چێت ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێك بێت ئاڵوگۆڕی گه‌وره له‌م وڵاته‌دا روو بدات، گۆڕانكارییه‌كانی توركیا و ئێران و رووسیا له‌وانه‌یه ئاڵوگۆڕی گه‌وره له سووریادا دروست بكه‌ن.
ئه‌سه‌د هه‌ر له ساڵی ٢٠١١ هه‌وڵی دا له‌ڕێی ستراتیجی زه‌ویی سووتاو، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات و مانه‌وه‌ی بپارێزێت، ئه‌مه وایكرد ئابووری سووریا گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١٩ به‌دواوه كاتێك قه‌یرانی نه‌ختینه له لبنان سه‌ریهه‌ڵدا، شوێنه‌واره‌كانی سووریاشی گرته‌وه. ئیتر سووریاش كه‌وته سه‌ر رێی هه‌ره‌سهێنانی ئابوورییه‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆڤید ١٩ و پاشان كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، به‌مدواییانه‌ش داته‌پینی گه‌شه‌ی ئابووری ئێران ئه‌م رێیه‌ی كورتتر كردووه‌ته‌وه و هه‌ره‌سهێنانی یه‌كجاری ئابووری سووریا زیاتر له جاران هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
له ده‌ستپێكی ساڵی ٢٠٢٣ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئابووری سووریا، به‌خێرایی خه‌ریكه له ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی سووریا ده‌رده‌چێت. زیاتر له نیوه‌ی ژێرخانه سه‌ره‌كییه‌كانی سووریا كاول بوون، 90%ی سوورییه‌كان له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین، 70%یان پێویستیان به یارمه‌تی ده‌ره‌كی هه‌یه. ساڵێك له‌مه‌وپێش دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا سێ هه‌زار و 600 لیره بووه، به‌ڵام ئێسته به‌هاكه‌ی نزیكی شه‌ش هه‌زار و 850 لیره‌ی سوورییه.
ئێسته دۆخی ژیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی سووریا له‌وپه‌ڕی خراپیدایه. له رۆژێكی باش‌دا له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، هاووڵاتییان ته‌نیا دوو بۆ سێ سه‌عات كاره‌بایان هه‌یه. زۆربه‌ی هاووڵاتییان له‌ڕێی سووتاندنی پێستی فستق و لاستیك و ته‌نانه‌ت پاشماوه‌ی مرۆیی، ماڵه‌كانیان گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه. دوابه‌دوای هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسان، نێوه‌نجی مووچه‌ی مانگانه له دیمه‌شقدا نزیكی ١٥ دۆلاره. به‌ڵام تێچووی ژیان بۆ هه‌ر خێزانێكی پێنج كه‌سی ئێسته ٤٢٧ تا ٦١١ دۆلار به‌راورد ده‌كرێت. ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی ٢٠١٥ تا ئێسته نزیكی ٥٨٠٠ له‌سه‌د به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا نرخی زۆربه‌ی كه‌ره‌سته خۆراكییه‌كان له سووریادا نزیكی 30% و نرخی سووته‌مه‌نی 44% هه‌ڵكشاوه. ئه‌م هه‌ڵاوسانه وایكردووه نرخی هاتوچۆی گشتی یه‌كجار زۆر ببێت. به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌ر ئه‌مه ناتوانن بچنه سه‌ر كاره‌كانیان. كارگه و نانه‌واكان ده‌رگاكانی خۆیان داخستووه. پیشه‌سازیی شیره‌مه‌نی سووریا به‌ره‌و داته‌پین ده‌ڕوات. ئێسته سوورییه‌كان چوار رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا ئیش ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له ساڵی ٢٠٢٢ تاڵانكردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه نه‌بوایه، سووریا ده‌كه‌وته قه‌یرانێكی ئیفلیجكه‌ری گه‌نمه‌وه.
خه‌ڵكی سووریا له‌گه‌ڵ مه‌ینه‌تیدا بێگانه نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د روو ده‌دات مێژووییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی چینی مامناوه‌ندی سووریا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، رۆژ له دوای رۆژ ئه‌و سوورییانه‌ی خاوه‌ن پیشه‌ن و توانای كاریان هه‌یه، ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هێڵن. ئه‌مه‌ش گوشارێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه. ئه‌مه له ئابووریی سه‌رده‌می شه‌ڕدا زۆر باوه؛ ئه‌وانه‌ی چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زیاتر كه‌سانی بێ چه‌ك راو ده‌كه‌ن.
له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان له‌ڕێی سه‌رانه‌ی زۆره‌ملێی سیستمیكه‌وه ته‌نگیان هه‌ڵچنیوه به خاوه‌ن پیشه بچووك و مامناوه‌ند و ته‌نانه‌ت پیشه گه‌وره‌كانیشه‌وه. سه‌تان كه‌س له ده‌سته‌بژێره بازرگانییه‌كانی نزیك له حكوومه‌تی سووریا، له ساڵی ٢٠٢٠دا به بێده‌نگی ناچار كراون سه‌رانه‌ی زۆره‌ملێ به حكوومه‌ت بده‌ن. حكوومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر وانه‌كان و باج نه‌ده‌ن ده‌یانسڕێته‌وه.
ناسه‌قامگیری رووی له هه‌ڵكشانه و پارێزگای ده‌رعا له باشووری وڵات دۆخی ناجێگیره. له‌و ناوچه‌یه‌دا كه دراوسێی پارێزگای ده‌روزنشینی سوه‌یدایه، زۆربه‌ی خه‌ڵك حه‌وت هه‌فته خوپێشاندانی جه‌ماوه‌رییان رێكخست و خوازیاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و چاكسازی ئابووری و ئازادكردنی به‌ندكراوانی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا له‌ڕێی وتووێژه‌وه بوون. له توڕه كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كاندا له ئاست لێنه‌هاتوویی حكوومه‌تی سووریاوه، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك رووی له هه‌ڵكشانه. ته‌نانه‌ت به‌شێك له شوێنكه‌وتووه سه‌رسه‌خته‌كانی ده‌سه‌ڵات، كه‌وتوونه‌ته لێكۆڵینه‌وه له‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌وه، ته‌نانه‌ت دوای چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه كه‌وتوون له‌به‌ر ئه‌م پرسانه شوێن‌بزر كراون.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌ك به‌دی ناكرێت له‌باره‌ی خاوبوونه‌وه‌ی داڕمانی ئابووری سووریاوه، هیچ دوور نییه چه‌ند مانگی داهاتوو لێوان‌لێو بێت له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی ناكۆكی و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی تازه. به زمانێكی زۆر ساده ده‌كرێ بڵێین حكوومه‌تی سووریا، هیچ كارتێكی پێ نییه بۆ ئه‌وه‌ی یاریی پێ بكات تا دۆخه‌كه باشتر بكاته‌وه، نه ئێران و نه رووسیاش له هه‌لومه‌رجێكدا نین ئه‌و وڵاته رزگار بكه‌ن. ئه‌م دۆخه تا ئاستێك ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه له‌به‌رچی رووسیا خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رله‌نوێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له سووریادا رێكبخاته‌وه. ئه‌ه‌گه‌ر توركیا و رووسیا بگه‌ن به رێككه‌وتن، جۆری یارییه‌كه ده‌گۆرێت و ده‌توانێ ئه‌سه‌د له گۆشه‌گیری و دووره‌په‌رێزی رزگات بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی باقوبریقی هه‌ردوولا، هیچ هۆكارێك نییه وا بزانین ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا له سووریا به‌مزووانه روو ده‌دات.
به‌دیوێكی تردا ده‌كرێ ئاماژه به‌وه بكه‌ین، رێ و رێڕه‌وه خراپه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سووریا، له داهاتووشدا درێژه‌ی ده‌بێت و له‌وانه‌شه خێراییه‌كه‌ی زیاتر ببێت. له كاتێكدا گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕێكی ئاشكرا دووره، دۆخی ئێسته زۆر ناجێگیره. له‌م نێوانه‌دا ده‌بێ شتێك بكرێته قوربانی.
سه‌رچاوه: Foreign Policy
نووسه‌ر: چارڵز لیسته‌ر
وه‌رگێڕان: ئارام وه‌ڵه‌دبه‌گی