هه‌ڵبژاردن له دوای هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی ژماره‌ی كورسی و ده‌نگه‌كانی كه‌می كردووه و ئێسته ته‌نیا خاوه‌نی 22 كورسیی په‌رله‌مانه، تووشی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی وازیان لێی هێناوه و نیگه‌رانن، چاودێرانی سیاسی هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئه‌و حزبه هیچ هۆگرییه‌كی بۆ نیشتمان و خاك نییه و پێیان وایه هۆكاری خراپكردنی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بووه،رێگر بووه له كاره‌كانی حكوومه‌ت و ته‌نانه‌ت ترسی له هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ناخوازێ بكرێت.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ھه‌ڵبژاردن مافی گه‌له، بۆ ھیچ لایه‌نێك نییه ئه‌و مافه له خه‌ڵكی كوردستان بستێنێ، بۆیه هه‌میشه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بووه له كاتی خۆیدا و ئێسته‌یش پێویسته هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك نه‌مێنێت، پارتی ڕازی بووه كه به‌شێوه‌ی چوار بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه بچن.
ئه‌و گوتی، هیچ جۆره بڕوبیانوویه‌كی تر بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن قبووڵ نییه، بۆیه گرنگه ھه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ھاوكار و ھاوئاھه‌نگ بێت تا ھه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت، ھه‌ر لایه‌نێكیش بیه‌وێت كۆسپ و بیانووی بێ بنه‌ما دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌یه خۆی له ھه‌ڵبژاردن بدزێته‌وه.
به‌لای پارتییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی و شه‌رعییه‌تی هه‌رێم له سه‌رووی هه‌موو جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تره، ناكرێ پرسێكی گرنگی وه‌ك هه‌ڵبژاردن بكرێته قوربانیی میزاج و سه‌لیقه و ره‌فتاری نامه‌سئوولانه‌ی ھیچ كه‌س و لایه‌نێك.
بانیان هیوا چاودێری سیاسی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، هه‌ركات كه باس له هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، ده‌ستبه‌جێ یه‌كێتی وه‌ك یه‌كه‌م حزب له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێ ئاماده‌م و ئه‌و مافه دیموكراسییه مافی هاووڵاتییانه، هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ست ده‌كات به بیانووهێنانه‌وه و باسی یاسا و چه‌ند شتێكی تر ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه هۆكاره‌كه بێت، راستییه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه كه هیچ كات ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نییه و نایه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكرێت ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكیش دوا بكه‌وێت.
نه‌بوونی متمانه هۆكاری سه‌ره‌كییه وا ده‌كات یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت
وه‌ك زیاتر خستیه روو، نه‌بوونی متمانه هۆكاری سه‌ره‌كییه وا ده‌كات یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، ئه‌و حزبه چه‌ندان جاره هه‌ڵبژاردن له دوای هه‌ڵبژاردن ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی له ده‌ست داوه، كوا ئه‌و هه‌موو ده‌نگده‌ره‌ی كه له سه‌رده‌می لیستی كوردستانی هه‌یبوو، ده‌ركه‌وت كه متمانه‌ی ئه‌و حزبه لای جه‌ماوه‌ر كه‌م بووه‌ته‌وه، خه‌ڵك خزمه‌تكردنی ده‌وێت، خه‌ڵك ئه‌وه‌ی ده‌وێت حزب داواكارییان جێبه‌جێ بكات، ئه‌وان كه له حكوومه‌ت به‌شدارن، هه‌رجاره و خه‌ریكی شتێكن خۆیان به خاوه‌ن حكوومه‌ت نازانن و نایانه‌وێ كاری باش بكه‌ن و خزمه‌ت بكه‌ن و داواكاری خه‌ڵك جێبه‌جێ بكه‌ن.
یه‌كێتی چونكه هیچ كات ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر دروستكردنی بیانوو و به‌ناوی یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌مواری یاساكه ده‌كاته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی شسكستی خۆی پێ بشارێته‌وه، چونكه ئه‌مجاره ناتوانێ متمانه‌ی ئه‌و كورسی و ده‌نگه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و به هه‌زاران ده‌نگده‌ری ئاماده نین ده‌نگ به‌و حزبه بده‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كی كردووه، ئه‌وه‌نده كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆ نه‌كردووه.
هه‌ورامان ره‌حیم مامۆستایه‌كه و ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردن مافی دیموكراسی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه و چوار ساڵ جارێك نوێنه‌ر و متمانه‌پێكراوی خۆی هه‌ڵبژێرێت و به‌دوای ئه‌و حزبه بكه‌وێت كه راسته و پێوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌بووه و داواكاری خه‌ڵكی جێبه‌جێ كردووه، راستییه‌كه‌ی كاتێك حزبێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، هیچ مانایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن نامێنێته‌وه و شتێك نامێنێ به‌ناوی مافی دیموكراسی، كه‌واته ئه‌و حزبه چۆن رێ به‌خۆی ده‌دات له‌لایه‌ك ئاماده‌ی دانی ئه‌و مافه و له‌لایه‌كیش داوای ده‌نگیان لێ بكات.
وشه/ تایبه‌ت