له به‌رگی پێنجه‌می كتێبی " بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد" سه‌رۆك بارزانی چه‌ندان رووداوی گرنگی ساڵانی 1991 تا 2002ی باس كردووه و له نێویاندا، باسی تیرۆری شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری كردووه.
سه‌رۆك بارزانی له لاپه‌ڕه 453ی كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی" یه‌كێك له رووداوه خه‌مناكه‌كانی مانگی شوباتی 2001، تیرۆری فره‌نسۆ هه‌ریری بوو، شه‌هید فره‌نسۆ له رۆژی 18ی شوباتی 2001دا له‌كاتی چوونی بۆ ده‌وامی ئاسایی خۆی، له شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا خۆی و پاسه‌وانێكی شه‌هید بوون. شه‌هید بوونی فره‌نسۆ رووداوێكی زۆر خه‌مناك و دڵته‌زێن بوو. جگه له‌وه‌ی فره‌نسۆ خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌رێكی ناوداری كوردستان و یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی بارزانی نه‌مر بوو رۆڵێكی به‌رچاویشی له شۆڕشی ئهیلوول و گوڵاندا هه‌بوو، له هه‌مانكاتدا له‌ناو جه‌ماوه‌ردا زۆر خۆشه‌ویست بوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بوو به پارێزگاری هه‌ولێر كاری زۆر باشی له هه‌ولێر جێبه‌جێ كرد، خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویست".
فره‌نسۆ له‌گه‌ڵ كادیر و گه‌نج و وه‌رزشوان و خه‌ڵكی ئاسایی تێكه‌ڵ بوو
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، فره‌نسۆ له‌گه‌ڵ كادیر و گه‌نج و وه‌رزشوان و خه‌ڵكی ئاسایی تێكه‌ڵ بوو، شه‌هید فره‌نسۆ كریستیان بوو، به‌ڵام فه‌رق و جیاوازیی نه‌ده‌كرد و رۆڵی زۆری له قووڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌ناو پێكهاته‌كاندا گێڕا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌ویست و لێی نزیك بوون موسڵمان بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی پێی وایه كه شه‌هیدبوونی فره‌نسۆ هه‌ریری كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته ناو پارتی و جه‌ماوه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه، دوو رۆژ دوای شه‌هید بوونی، ته‌رمه‌كه‌ی له شارۆكه‌ی هه‌ریر به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌خاك سپێردرا. دوای ماوه‌یه‌ك ئاشكرا بوو كه گرووپی تیرۆریستی جوندولئیسلام له‌پشت تیرۆركردنی شه‌هید فرهنسۆوه بوو.