فۆرمی هەژاران بۆ مووچە بڵاو كرایەوە

:: AM:10:15:20/02/2023 ‌
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق لەڕێی "وشە"وە، فۆرمی تۆماركردنی هەژاران و بێوەژنان بڵاو دەكاتەوە و هەر كەسێك مەرجەكانی هەبێت، ئێستە فۆرمەكە بەردەستە.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی شوبات، وەزارەتی كار و چاودێریی كۆمەڵایەتی عێراق، لە ڕێی "وشە"وە فۆرمی تۆماری مووچەی هەژاری بڵاو كردەوە.

فۆرمی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ ژنان مەرجەكان ئەمانەن:-
1- تەڵاقدراو.
2- بێوەژن.
3 - هەتیو: هەر منداڵێك كە دایك و باوكی مردوون یان باوكی مردووە و دایكی هاوسەرگیری كردووە
4 - تاك: گەورە كچ كە تەمەنی گەیشتووەتە 35 ساڵ. 
5 - خێزانی زیندانی یان سپێردراو (ئەگەر حوكمەكە ساڵێك تێپەڕێت و بڕیاری دادوەری پلەی كۆتایی بەدەست بهێنێت).
6 - كچێكی هەرزەكاری بێ هاوسەر كە تەمەنی دەگاتە 18 ساڵ و دایك و باوكی لە دەست داوە و هیچ مووچەیەكی یاسایی نییە. 
7 - ژنی بێسەروشوێن كە بەڵگەی لەسەرە مافی جێبەجێكردنی هەیە .

ئەو فۆرمە سەرجەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە دەكەونە سنووری مادەی 140 و ناسنامەیان یان فۆرمی خۆراكیان لەو شوێنانەیە.




وشە - رامیار جەواد