پاسپۆرتی نوێ‌ چاپ كرا

:: PM:01:25:22/02/2023 ‌
بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی عێراق رای دەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆری پاسپۆرتی نوێ‌ چاپ كراون و بەمنزیكانە لە سەرجەم بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت دەدرێتە هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی شوبات، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی عێراقدا هاتووە، ڕۆژانی داهاتوو ژمارەیەكی زۆر پاسپۆرت چاپ دەكرێ‌ و بەردەست دەبێت.

باسی لەوەش كردووە، چاپكردن و پێدانی پاسپۆرت وەك پێشوو ئاسایی دەبێتەوە و پاسپۆرتە نوێیەكە چاپ دەكرێ‌.

روونی كردووەتەوە، سێ‌ ملیۆن دانە لە كارتی نیشتمانی گەیشتووە و 10 ملیۆنی تریش چاوەڕێی هاتنی دەكەن، لەگەڵ هاتنی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە پاسپۆرتە نوێیەكە.

چاپكردنی پاسپۆرت لە كاتێكدا ئێستە لە سەرجەم شارەكانی عێراق، كێشەی كەمیی پاسپۆرت هەیە و هاووڵاتی بە دوو مانگ ئەوجا نۆرەی دێ‌ بۆ وەرگرتنی.



وشە - رامیار جەواد