له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزی داوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داران و بازرگان، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پێ بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی ئابووری پێش بخه‌ن و ژێرخانی ئابووری به‌هێز بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ندان ساڵه ئه‌و پاره‌یه لای وه‌به‌رهێنه‌رانه و تا ئێسته نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه، له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پاره‌ی زیاتر و داهاتی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان بكات.
بوونی بڕێكی زۆر پاره لای وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دار و بازرگانان، له‌لایه‌ك بووه‌ته قورسایی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌كی تریش بووه‌ته بارگرانی بۆ هاووڵاتییان، حكوومه‌ت ئه‌و پاره‌یه له داهاتی گشتی داوه‌ته قه‌رز به‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانه، به‌ڵام ئێسته بڕێكی زۆر پاره ماوه و نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه و هاووڵاتییانیش هه‌میشه چاویان له‌وه‌یه زیاتر و زیاتر خزمه‌ت بكرێن.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكوومه‌ت داویه‌تی به قه‌رز به‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانه، پێویست بووه له ماوه‌ی دیاریكراودا بیگه‌ڕێننه‌وه، چونكه ئه‌و پاره‌یه موڵكی گشتی و له داهاتی میله‌ت بووه دراوه به‌و شوێنانه تا پڕۆژه و ژێرخانی ئابووری به‌هێز بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر داهاتی حكوومه‌ت و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت چونكه بڕه پاره‌كه زۆره.
زیاتر گوتی، پێویسته ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه یان حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی رێوشوێنی خۆیان بگرنه‌به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه، به‌و بڕه پاره‌یه حكوومه‌ت ده‌توانێت خزمه‌تگوزاری زۆر بۆ هاووڵاتییان جێبه‌جێ بكات و پڕۆژه‌ی نوێ بكات و خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته زۆر ناوچه، ئه‌و پاره‌یه هی میله‌ته و ناكرێت لای ئه‌و بازرگانانه بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستی خۆیان قه‌رزیان كردووه و له حكوومه‌تیان وه‌رگرتووه.
بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی لای بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانه، زیاتر له 375 ملیار دینار بووه، به‌هۆی دواكه‌وتنی قه‌رزه‌كه‌وه زیاتر له 658 ملیار دینار سوودی چووه‌ته سه‌ر.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ زیادكردنی داهات، رێكاره یاساییه‌كان بۆ تاپۆكردنی ئه‌و موڵكانه به‌رده‌وامه كه له‌لایه‌ن بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران له كاتی وه‌رگرتنی قه‌رزی ئاسانكاری له رێی بانكه‌كانه‌وه وه‌ك بارمته دانراوه، هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی بانكه بازرگانییه‌كانی هه‌رێم، بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی لای بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانه، زیاتر له 375 ملیار دینار بووه، به‌هۆی دواكه‌وتنی قه‌رزه‌كه‌وه زیاتر له 658 ملیار دینار سوودی چووه‌ته سه‌ر.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌و بڕه قه‌رزه نزیكه‌ی 18 ملیار دیناری به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی تاپۆكردن بڕی 34 ملیار دیناری گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی، كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزه‌ی لای بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران ماوه بڕه‌كه‌ی بریتییه له زیاتر له یه‌ك تریلیۆن دیناری عێراقی.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕه پاره‌كه زۆره و ئێسته بۆ حكوومه‌ت زۆر گرنگ و پێویسته، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێم له قۆناغی پێشكه‌وتندایه و پێویستی به‌داهاتی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه و ژێرخانی ئابووری بكات، به‌و بڕه پاره‌یه ده‌توانرێت سه‌تان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی پێ بكرێت و گرفتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی گرنگ ئه‌نجام بدات و به‌هۆشیه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته بازاڕه و بازاڕ ده‌جووڵێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌ت كاتی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی داوه به قه‌رز، ئێسته دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كاتیه‌تی وه‌ربگیرێته‌وه، چونكه ئه‌وانه چینێكی به‌رزی كۆمه‌ڵگه و پاره‌دارن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ربگیرێته‌وه و له خزمه‌ت هاووڵاتییان به‌كار بهێنرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی