هێرش مه‌غدید باشه، شێوه‌كارێكی كورده و بڕیاره پێنجه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له گه‌له‌ری میدیا به ناونیشانی "خه‌ونه‌كانی فه‌یسه‌ڵ عوسمان" بكاته‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌موو 25ی شوبات، هێرش مه‌غدید باشه شێوه‌كاری كورد، له‌باره‌ی ناونیشانی پێشانگهكهی، بۆ "وشه" گوتی، ساڵانێكه من و مامۆستا فه‌یسه‌ڵ ده‌ناسم چ وه‌ك مامۆستا و دواتریش وه‌ك هاوڕێیه‌كی به‌وه‌فا و نزیك، ده‌یان شت له‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه فێر بووم، له‌دوای كۆچكردنیشی ویستم وه‌ك وه‌فایه‌ك و زیندووكردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی، ناونیشانی پێشانگه‌یه‌كم به‌ناوی ئه‌و بكه‌م.
له‌باره‌ی شێوازی كاركردن و به‌شداریی چه‌ند تابلۆ و قه‌باره‌كه‌یان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و پێشانگه‌یه‌م بریتییه له 40 تابلۆی قه‌باره 35×50، سه‌رجه‌م تابلۆكانم سروشتین و ره‌نگی ئاویین، وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆم ته‌نیا ره‌نگی ئاوی به‌كار ده‌هێنم و بووه‌ته به‌شێك له ژیانم.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، مه‌به‌ستم له‌و تابلۆ سروشتییانه ئاشتكردنه‌وه‌ی تاكی كۆمهڵگهكهمه له‌گه‌ڵ سروشت، منیش هێڵه گشتییه‌كانی تابلۆكانم به سروشت نه‌خشاندووه و ئه‌و ناشیرینییانهم فڕێ داوه كه مرۆڤ به ته‌وێڵی سروشته‌وه لكاندوویهتی، تابلۆكانم به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و جوانییه‌ن كه جاران سروشت به‌وپه‌ڕی به‌رائه‌ته‌وه ده‌ینواند، لای من سروشت خۆی تابلۆیه‌كه له فۆرمه گشتییه‌كه‌یدا.
پێشانگه‌كه له گه‌لی میدیا له رۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌یانیان سه‌عات 10:30 تا 12:30 و ئێوارانیش سه‌عات سێ تا پێنج و نیو ده‌توانن بینه‌ری پێشانگه‌كه بن.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل