كتێبی شیعریی "رۆشن"ی دڵزار لەشكری بڵاو كرایەوە

:: AM:11:25:09/03/2023 ‌
دڵزار لەشكریی شاعیر، كتێبێكی شیعریی بەناوی "ڕۆشن" بڵاو كردەوە و دەڵێ، چەندان تێكستی ئەڤینداری نیشتمانی لە خۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی ئادار، دڵزار لەشكری لەبارەی كتێبەكەیەوە بۆ "وشە" رای گەیاندووە، كتێبی "رۆشن" چەندان تێكستی شیعریی ئەزڤینداری و نیشتمانپەروەری لە خۆ دەگرێت، بلاو كردەوە.

لەشكری زیاتر گوتوویەتی، پێشتر سێ كتێبم بە ناوەكانی "ژیان لەگەڵ مردووان" كە كۆمەڵە چیرۆكێك لە خۆ دەگرێت لە 2007، "چاوی بێ فرمێسك" كە كۆمەڵێك رووداوی راستەقینەی كۆمەڵایەتییە لە 2007، لەگەڵ "پەپوولە سپییەكان" كە چیرۆكە و بەسێ زمان نووسرابوو، ئەوانیش كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، ئەویشم لە 2010دا بڵاو كردووەتەوە.

لەبارەی دوا كتێبیەوە دەڵێ، ئێستە دوا بەرهەمم بەناوی "رۆشن" لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێی 2023 بڵاو كردەوە. ئەو كتێبە چەندان تێكستی ئەڤینداری و نیشتمانپەروەری لە خۆ دەگرێت و پێشكەشی خوێنەر و عاشقانی خوێندنەوەی شیعر دەكەم.

وشە- وشیار ئەحمەد ئەسوەد



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د