دادگای بابل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سێ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌پاندووه كه رۆڵیان هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و سێ كه‌سه گرێ درابوون به تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تیی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه له توركیاوه ماده‌ی هۆشبه‌ریان بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ده‌گواسته‌وه.
بازرگانه‌كان پێشتر له شاری حیله له ئاكامی هه‌ڵمه‌تێكی پۆلیسی بابلدا گیرابوون و 65 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری ئامهفتامینیان پێ بووه و ویستوویانه له بازاڕه‌كانی عێراق ساغی بكه‌نه‌وه.
65 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری ئامهفتامینیان پێ بووه
به‌گوێره‌ی
مێدڵست نیوز، دادگا پێی وایه ئه‌و سزایه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 27ی یاسای ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركردووه كه له ساڵی 2017 ده‌رچووه.
پێویسته بگوترێ ئه‌و سزایه له كاتێكدا ده‌سه‌پێنرێ كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له سنووری نێوان عێراق و سووریا ده‌ست به‌سه‌ر ملیۆنان حه‌بی هۆشبه‌ردا گیرا.
له زۆربه‌ی سنووره‌كانی عێراق، ماده‌ی هۆشبه‌ر هاورده ده‌كرێت و رۆژ نییه له شوێنێكی عێراق، بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیرێت. ئێران و سووریا دوو له‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین ماده‌ی هۆشبه‌ریان لێیه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، گرووپه میلیشیاكان و گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌م تاوانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن.
كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسی و ژماره‌ی ئالووده‌بووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به خێرایی په‌ره‌ی سه‌ندووه.