سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رای گه‌یاندووه، كوڕی په‌رله‌مانتارێكی عێراقی كه دادگا حوكمی گرتنی بۆ ده‌ركردبوو به‌تاوانی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر، خۆی راده‌ستی ده‌زگاكانی ئاسایش كردووه و داوای پێداچوونه‌وه به سزاكه‌ی ده‌كات.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، كوڕی په‌رله‌مانتاری عێراقی "ع- ح" كه به‌هۆی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر، حوكمی گرتنی 15 ساڵ به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی به‌سه‌ردا ده‌رچووبوو، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه، ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی ده‌زگاكانی ئاسایش كردووه و داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه به سزاكه‌ی بكرێت.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه، ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی ده‌زگاكانی ئاسایش كردووه
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوت، له چواری ئه‌م مانگه سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای نه‌جه‌ف ئاشكرای كردبوو، دادگای نه‌جه‌ف سزای گرتنی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ، بۆ كوڕی په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ده‌ركردووه، تاوانه‌كه‌یشی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتوویه‌تی، سزای كوڕی په‌رله‌مانتاره‌كه به‌پێی حوكمی ماده‌ی 28 له یاسای هۆشبه‌ر بووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شوفێری ئه‌و تۆمه‌تباره ددانی به‌وه ناوه بازرگانی به ماده‌كانی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كات.