هونه‌رمه‌ندانی‌ عه‌ره‌ب پێشه‌نگایه‌ك بۆ وێنه‌كانی‌ بارزانی‌ نه‌مر ده‌كه‌نه‌وه‌

:: PM:04:36:15/03/2023 ‌
هونه‌رمه‌ندانی‌ عه‌ره‌ب له‌ساڵوه‌گه‌ڕی‌ له‌ دایكبوونی‌ بارزانی‌ نه‌مر پێشه‌نگایه‌كی‌ شێوه‌كانی‌ بۆ وێنه‌كانی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر وێنه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ بارزانی‌ نه‌مر و سه‌رۆك بارزانی‌ و مه‌سروور بارزانی‌ پێشان ده‌ده‌ن. 

به‌ چاودێری فازڵ میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 120 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ بارزانی نه‌مر،  كه‌مپینی هونه‌رمه‌ندان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێشانگای شێوه‌كاری تابلۆكانی بارزانی نه‌مر له‌ روانگه‌ و دیدی  هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی له‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی هه‌ولێر كرده‌وه‌.

تابلۆكان هه‌ریه‌كه‌ و به‌جۆر و ستایلێك لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ كه‌سایه‌تی بارزانی نه‌مری پێشان ده‌دا، فازڵ میرانی له‌ پێشه‌نگاكه‌دا هیوای خواست سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌نده‌ عه‌ره‌به‌كان به‌شداربووان له‌و پڕۆژه‌یه‌ و بێنه‌ كوردستان.


























وشە - وشه‌