ده‌یڤد فریدمان باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل له وتارێكی كه له ڕۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلی بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه به‌یه‌كگه‌یاندنی ئێران و سعوودیه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا له ژێر چاودێری و پشتیوانی چین، شكستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركه‌وتنی په‌كین و هاتنیه‌تی بۆ نێو هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌واوكردنی نه‌خشه‌ی سیسته‌می نوێی جیهانییه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه قووڵبووه‌ته‌وه و بۆ به‌شه‌كانی تری دنیا په‌لده‌كێشێت.
فریدمان
نووسیویه‌تی، شی جین پینگی سه‌رۆكی ئیسرائیل خواست و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌سه‌ر سه‌كۆی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، خۆی وه‌ك سیاسهتییهكی ڕێزلێگیراو و خه‌مخۆر ده‌ربخات، كه دوژمنایه‌تی و ناكۆكی و ململانێكانی نێوان وڵاتان كۆتایی پێ ده‌هێنێت، به‌ڵام له ژێره‌وه‌یش به ناڕاسته‌وخۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی نزیك له‌خۆی بۆ وه‌ستانه‌وه به رووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هان ده‌دات، ئه‌و ئاره‌زووه گهورهیهیشی وایكرد كه له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو به فه‌رمی له په‌كین ڕێككه‌وتن له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه له ڕێی ڕاوێژكاره سیاسییه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نرێت.
وانگ یی ڕاوێژكاری باڵای سیاسی شی جین پینگ كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی كۆمۆنیستی چین و وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕۆڵ ده‌گێڕێت، دووپاتی كرده‌وه كه شی جین پینگ بۆ سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆ نهێنییه‌كان كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو له نێوان شاندی ئێرانی و سعوودی ڕایسپاردووه و ئه‌ویش سه‌ركه‌وتووانه به ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ستاوه و ئێسته‌یش ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵات ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، له كۆتاییشدا ئه‌مه به‌هێزی و سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی چین و سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی چینه بۆ گه‌یشتن به پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر له‌سه‌ر ئاستی دنیا به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی، كه له‌و نێوه‌نده‌دا ڕۆڵی ئاشتیانه و نزیككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گێڕین.
دیپلۆماتكارهكهی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، ئه‌مه لاوازی و شكستێكی ڕوون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و ناكرێ هیچ خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌یه‌كی تری بۆ بكرێت، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان ده‌یه‌یه له‌و ناوچه‌یه ناتوانێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، بگره كێشه‌كان به كێشه‌ی تر و نوێتر ده‌به‌ستێته‌وه و دواجاریش هه‌رگیز ئارامی له ناوچه‌كه نه‌هاتووه‌ته دی، به‌ڵام چین له‌مه‌دا به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وت.
یون سون به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری چین له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌كان "ستیمسۆن" له واشنتن له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، سیسته‌می جیهان كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان و كۆتایی جه‌نگی سارد ئه‌مه‌ریكا ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرد ئێسته به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و ده‌مێكه شاره‌زایان و بیرمه‌ندان باس له هاتنی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی ده‌كه‌ن، كه كۆتایی به سه‌ركردایه‌تی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنێت، ئه‌وه‌یشی كه ده‌بینرێ هاتنه‌دی ئه‌و پێشبینی و بۆچوونانه‌یه كه بیریاران چه‌ندان ساڵه دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه و نایشارنه‌وه كه ڕابه‌رایه‌تی ته‌نیای ئه‌مه‌ریكا جیهانی به‌ره‌و گێژاو و ئاڵۆزی بردووه، چونكه ئه‌مه‌ریكا له سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان شكستی هێناوه، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكی مه‌زنی بۆ چین ڕه‌خساندووه تا له به‌ڕێوه‌بردنی جیهان و ههژموونسهپاندن به‌سه‌ر جیهان هاوبه‌شایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات.
باڵوێزه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه خه‌ونی شی جین پینگ ئه‌وه‌یه كه هێز و هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكاته‌وه و بۆخۆی كۆنتڕۆڵی بكات و به ئاراسته‌ی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی فره‌جه‌مسه‌ر هه‌نگاو بنێت، كه یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی هێز بریتی بێ له چین، نه‌ك چین هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی تری دنیا ڕابه‌رایه‌تی تاكڕۆیانهی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر جیهانه‌وه قبووڵ بكات.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو چین به وردی كار له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و هاوكاری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشتووه به لووتكه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یش ئه‌سته‌مه به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا قبووڵ بكه‌ن و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتیان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بوونی هه‌یه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا هیچ كات نه‌یتوانیوه به ته‌واوی هه‌ژموونیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و به‌رده‌وام له ناوخۆ له ژێر فشاری چڕ بووه، به‌وه‌ی كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ده‌كات، كه پابه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێزگرتن له ئازادییه‌كان ناگرن، به‌ڵام چین له‌مه‌دا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه و ده‌یه‌وێ كه ئه‌و جیاوازییانه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه قووڵتر بكاته‌وه، چونكه دواجار ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌شكێته‌وه و پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وام و گه‌وره‌تری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه دێته ئاراوه.
وۆ شین بوو ڕاگری كۆلێجی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی فوو دان له شه‌نگه‌های ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا به سیاسه‌تی هاوپه‌یمانیكردنی وڵاتێك و دوژمنایه‌تیكردنی یه‌كێكی تر، ناكۆكی له نێوان وڵاتانی جیهان دروست ده‌كات و ئه‌و ناكۆكیانهیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌قۆزێته‌وه، به‌ڵام چین له‌مه‌دا جیاوازه وڵاتانی ناكۆك له‌یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه و به‌ره‌و ده‌سته‌واره‌ی گه‌وره و زه‌به‌لاحی ئابووری ئاراسته‌یان ده‌كات و پشتیوانیان ده‌كات.