ساڵی 2022 هاوسه‌رگیری له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 2% زیادی كردووه، له كاتێكدا به‌پێی راپۆرتێك كه هه‌ر ئه‌مڕۆ به پشتبه‌ستن به ئاماری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له ''وشه'' بڵاو كرایه‌وه، جیابوونه‌وه له هه‌مان ساڵدا به رێژه‌ی 19% زیادی كردبوو.
له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2021 دا 54 هه‌زار و 837 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرابوو، به‌ڵام له ساڵی 2022دا ئاماره‌كه بۆ 55 هه‌زار و 896 حاڵه‌ت زیادی كردووه.
ئاماره‌كه بۆ 55 هه‌زار و 896 حاڵه‌ت زیادی كردووه.
ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات له یه‌ك ساڵدا هه‌زار و 59 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری زیادی كردووه كه به ڕێژه ده‌كاته كه‌متر له 2%.
به‌پێی ئاماری ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ندێك شوێن ئاماری هاوسه‌رگیری له جیاتی به‌رزبوونه‌وه، دابه‌زیوه. له دهۆك خه‌ڵك له ساڵی 2021 زیاتر هاوسه‌رگیری كردووه كه ژماره‌كه‌ی 13 هه‌زار و 441 حاڵه‌ت بووه، به‌ڵام له 2022دا بۆ 12 هه‌زار و 967 كه‌می كردووه. به‌و پێیه ژماره‌كه 474 حاڵه‌ت دابه‌زیوه.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان، ئاساییه ئه‌گه‌ر ئاماری هاوسه‌رگیری زیاد بكات، به‌ڵام دابه‌زینی ئاماره‌كه شتێكی ئاسایی نییه و ده‌بێ له هۆكاره‌كانی بكۆڵرێته‌وه.
رێژه‌ی 5% هاوسه‌رگیری له سلێمانی زیادی كردووه،
زۆرترین هاوسه‌رگیری له سلێمانی كراوه كه 21 هه‌زار و 164 حاڵه‌ت بووه و به‌راورد به ساڵی 2021 هه‌زار و 17 حاڵه‌ت زیادی كردووه. به‌و پێیه به رێژه‌ی 5% هاوسه‌رگیری له سلێمانی زیادی كردووه، به‌ڵام رێژه‌كه له هه‌ولێر 0.2% ـه كه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه.
له هه‌ولێر ئاماری هاوسه‌رگیری له ساڵی 2022 بریتی بووه له 19 هه‌زار و 19 حاڵه‌ت و به‌راورد به ساڵێك پێشتر 55 حاڵه‌ت زیادی كردووه.
له كه‌ركووك/گه‌رمیان سێ هه‌زار و 746 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆمار كراوه و ژماره‌كه 461 زیادی كردووه كه به‌گوێره‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه گونجاوه. پێویستی بگوترێ له‌و ناوچه‌یه به پێچه‌وانه‌ی پارێزگاكانی تر، ئاماری جیابوونه‌وه كه‌می كردبوو.