مەترسی نوستن بۆ كەمتر لە پێنج سەعات چییە؟

:: PM:06:25:16/03/2023 ‌

نوستن یەكێكە لە قۆناغە گرنگ و سەرەكییەكانی ژیانی مرۆڤ و كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر تەندروستی و میزاجی مرۆڤ هەیە، شارەزایان دووپاتی دەكەنەوە دەبێت مرۆڤ بەگشتی شەوانە لەنێوان حەوت بۆ هەشت سەعات بخەوێت، توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد كە ئەوانەی كەمتر لە پێنج سەعاتی شەوانە دەخەون، مەترسی زیاتری تووشبوونیان بە مەیینی خوێن و جەڵتەی خوێن لەسەرە.

وەك رۆژنامەی "سەن"ی بەرتانی باسی كردووە، توێژەرانی سویدی دەڵێن، كەمخەوی ئەگەری گیرانی لوولەكانی خوێن لە قاچەكان زیاتر دەكات، كاتێك توێژینەوەكە چاودێری تێكڕای تووشبوونی بەو نەخۆشییە بۆ 650 هەزار كەسی پێگەیشتوو كرد، ئەوانی بە ژمارەی سەعاتەكانی خەوتنی شەوانەیان بەرداورد كرد. 

دەركەوت نەنوستنی شەوانە بۆ حەوت تا نۆ سەعات رێژەی مەترسیی تووشبوونیان بە گیرانی لوولەكانی خوێنیان زیاتر دەكات، شوای یوان، لە پەیمانگەی كارۆلینسكا لە ستۆكهۆڵم دەڵێت، نوستن لە حەوت بۆ نۆ سەعاتی شەوانە خوێكی باشە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانەوە.

زیاتر گوتی، لەو كاتە یەكێك لە پێنج كەسی بەریتانی لە سەرووی 60 ساڵی بەدەست ئەو حاڵەتەوە دەناڵێنن، ئەو گیرانەش مەترسی تووشبوون بە نۆرەی دڵ و سەكتەی مێشك زیاتر دەكات، ئەو حاڵەتە زیاتر لەنێوان ئەوانەوە باوە كە جگەرەكێشن یان نەخۆشی شەكەرە یان بەرزیی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵیان هەیە، ئەگەری هەیە بەو هۆیەوە ئازاری قاچ لەكاتی رۆیشتن و سڕبوون و لاوازیی نینۆك برینی قاچیان بۆ دروست بكات، بەگشتی دەركەوت ئەوانەی كەمتر لە پێنج سەعاتی شەوانە دەخەون، دووهێند مەترسی تووشبوونیان هەیە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل