له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی عێراق له ژێر كۆنتڕۆڵیاندا بوو له دوای 2003ه‌وه به هه‌زاران و ملیۆنان داتای ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی عێراقیان كۆ كردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ریكایان گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه له ڕووی ناسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری و هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌بێت و به‌ر له هه‌موو كه‌س تاوانباران و جموجۆڵه گوماناوییه‌كان بزانێت. ئه‌مه‌یش به بڕوای شاره‌زایان به چه‌كێكی گرنگی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ كه هه‌میشه ده‌توانێ له‌سه‌ر عێراق و له دژی به‌غدا به‌كاری بهێنێت.
ماڵپه‌ڕی
بی دی نیوز 24 ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه حسام عه‌زام له 2004 گه‌نجێكی 17 ساڵان بوو له فه‌لووجه، دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی فه‌لووجه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرتوویانه و به زۆر ناچاریان كردووه، كه وێنه و په‌نجه‌مۆر و هێلكاری گلێنه‌ی چاوی لێ وه‌ربگرن و له نێو داتابانكی په‌نجه‌مۆر و به‌ڵگه‌نامه‌كان هه‌ڵیبگرن، دواتر ئه‌و داتابانكه له عێراقه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا گوێزراوه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنرێت و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
حسام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ڕووداوه‌ی بیر خۆی نه‌هێناوه‌ته‌وه، تا له ساڵی ڕابردوو ویستوویه‌تی گه‌شت بكا و چووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، كاتێك له فڕۆكه‌خانه په‌نجه‌مۆری پێ كراوه، له شاشه‌ی كۆمپیوته‌ری كارمه‌نده‌كان، ئه‌و وێنه‌یه‌ی خۆی بینیووه‌ته‌وه كه له ته‌مه‌نی 17 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه‌كان گرتوویانه، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی تریش كه ئه‌وكات به زۆری لێی وه‌رگیراوه، له ته‌ك وێنه‌كه‌ی بوونی هه‌بووه، ئه‌مه‌یش تووشی سه‌رسڕمانی كردووه، كاتێك وێنه‌ی خۆی له ته‌مه‌نی 17 ساڵی بینیووه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی بیرهاتووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فه‌لووجه گرتیان و سه‌رجه‌م داتا و زانیاری‌یان له‌باره‌ی خودی خۆی و ماڵباته‌كه‌ی لێ وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داتا و زانیاری زۆر ورد و په‌نجه‌مۆر و هێڵكاری چاوی ملیۆنان هاووڵاتی عێراقیان له دوای 2003ه‌وه كۆ كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش ئه‌و داتا و زانیارییانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا پشتیان پێ ده‌به‌سترێ و كاریان پێ ده‌كرێت، پرۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر و هێلكاری چاو و زانیاری له‌سه‌ر تاكه‌كانی عێراق له 2003 و دوای هاتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ عێراق له‌سه‌ر ده‌سپێشخه‌ری جۆن وۆدوارد به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وكاتی نووسینگه‌ی زانیاری بایۆمه‌تری له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرد.
پرۆژه‌كه‌ی جۆن وۆدوارد به ناوی "زاڵبوون له ڕێی ناسنامه‌وه" بوو، كه ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی داتای ورد بوو له‌سه‌ر زۆرترین خه‌ڵكی عێراق، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه به ئاسانی بتوانن هه‌موو كه‌سێك ئاشكرا بكه‌ن، كه تاوان له عێراق دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و ناسنامه‌ی بدۆزنه‌وه و به دوایدا بگه‌ڕێن.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ماوه‌ی كاركردنی كۆمپانیاكان كه وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له عێراق كاریان كردووه، توانراوه په‌نجه‌مۆر و هێلكاری چاو و وێنه و ناو و زانیاری زۆر وردی كه‌سی زیاتر له سێ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی كۆ بكرێته‌وه و خه‌زن بكرێت و وه‌ك داتابه‌یسێك كاری له‌سه‌ر بكرێ. كۆكردنه‌وه‌ی داتاكانیش له ڕێی ئامێری ئه‌لیكترۆنی بووه، كه له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه سه‌رجه‌م داتاكانی بۆ ویلایه‌تی ڤیرجینیای ڕۆژئاوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گواستووه‌ته‌وه، كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی داتابه‌یسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌وێ بوونی هه‌یه.
دوای 20 ساڵ تێپه‌ڕینیش به‌سه‌ر داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، تا ئێسته‌یش پنتاگۆن ئه‌و داتابه‌یسه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق كۆی كردووه‌ته‌وه، به‌كاری ده‌هێنێت و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت. ئه‌م پرۆژه‌یه‌یش له پێناوی پاراستن و سه‌لامه‌تی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و ڕێگرتن له هه‌ر كوده‌تا و په‌رچه‌كردارێك له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا و به بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحه‌وه توانرا جێبه‌جێ بكرێت.
پارێزه‌ران و یاساناسان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كردوویه‌تی، به ته‌واوی نایاسایی و نامرۆییه، چونكه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی زانیاری‌یان لێ وه‌رگیراوه، به زۆر ناچار به‌و كاره كراون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێكیشیان له‌سه‌ر هه‌بووبێت، كه له ئه‌نجامدانی تاوانێكه‌وه تێوه‌گلا بن.
جێرمی سكۆت پارێزه‌ر له ناوه‌ندی ئه‌لیكترۆنیك پراڤیسی ئنفۆرمه‌یشن له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئێسته‌یش پنتاگۆن و ئاژانسه‌كانی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران و جێبه‌جێكردنی یاسا و هه‌واڵگری ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی خه‌ڵكی عێراق به‌كارده‌هێنن و سوودی لێ وه‌رده‌گرن، تۆبی ستیل كه بریكارێكی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه بووه ده‌ڵێ، له به‌غدا و مووسڵ و كوردستان كۆمپانیاكه‌ی كاری كردووه و حه‌وت ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌ك و ڕۆژانه 12 سه‌عات داتا و زانیاری‌یان له‌سه‌ر خه‌ڵك كۆكردووه‌ته‌وه و خستوویانه‌ته نێو ئه‌و داتابه‌یسه‌وه.