گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له شاری ئێدمۆنتۆنی كه‌نه‌دا، ته‌قه‌ی له دایكی كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌كوژێت. له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه جه‌ستن تردۆدۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا هاته ده‌نگ.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌ت له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه گوتوویانه، گه‌نجه‌كه له به‌یانی زووی ڕۆژی پێنجشه‌م، له شوقه‌یه‌ك له شاری ئه‌لبێرتا ته‌قه‌ی له دایكی كردووه و به‌سه‌ختی برینداری كردووه، هه‌روه‌ها دوو ئه‌فسه‌ر له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، له‌لایه‌ن تاوانباره‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێ كرا‌و و كوژران.
دیل مه‌كفی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی ئێدمۆنتۆن ڕای گه‌یاند، تاوانباره‌كه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه، دایكیشی به‌برینداری گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه كه مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی، به‌ڵام ئێسته دۆخی جێگیره.
له‌مباره‌یه‌وه جه‌ستن ترۆدۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌مه‌ریكا، له تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی خۆی و پاڵپشتی بۆ كه‌سوكار و هاوكارانی ئه‌و دوو پۆلیسه ده‌ربڕی و گوتوویه‌تی؛ رۆژانه ئه‌فسه‌رانی پۆلیس ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌ب تا سه‌لامه‌تی خه‌ڵك بپارێزن، هه‌واڵی كوشتنی دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌كاتی ئه‌ركدا، ئه‌و ڕاستییه‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان، ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.