وا ورده ورده به‌ره‌و گه‌رما ده‌ڕۆین و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌ك گرفت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت بۆ ئۆتۆمبێل، چونكه پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێل یان بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌رز بێت، به یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كان داده‌نرێت و ده‌بێ راسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
بۆیه كاروان ره‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی، چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی گرنگ له‌باره‌ی گه‌رما و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ده‌خاته ڕوو و بۆ ''وشه'' ده‌ڵێ، بزوێنه‌ری هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه دروست ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكده‌خرێت كه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی نزمی دیاریكراو و پله‌ی گه‌رمی به‌رزی دیاریكراو بگرێت، جاری واهه‌یه له هه‌ندێك ناوچه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی نائاسایی به‌رز ده‌بنه‌وه، ڕه‌نگه كێشه بۆ بزوێنه‌ری هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله‌كان دروست بكات و پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ره‌كان به‌رز بكاته‌وه كه به حاڵه‌تێك ناو ده‌برێت پێی ده‌ڵێن ''به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه''، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه.
''ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه دانیشتووی ناوچه گه‌رمه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، ڕه‌نگه زیاتر تووشی ئه‌م جۆره كێشه‌یه ببن، به‌تایبه‌تی له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بۆ چه‌ند مانگێكی داهاتوودا كه ناوچه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری پاڵه‌په‌ستۆ و پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رز ده‌بێت، به جۆرێك ڕه‌نگه هه‌ندێك ناوچه بگه‌نه سه‌رووی 50 پله، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانمان، به‌زوویی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره‌یه‌ك بین بۆ ئه‌وه‌ی زیان به بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانمان نه‌گات.
ئه‌مه‌یش چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی گرنگه بۆ كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل:
- پێ له‌سه‌ر به‌نزین هه‌ڵبگره تا خێرای ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داده‌به‌زێ بۆ خوارووی 80 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا و ورده ورده هه‌وڵ بده رای بگریت.
- هه‌وای گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌ره‌وه تا هه‌وای گه‌رمی ناو بزوێنه‌ره‌كه راكێشرێته ده‌ره‌وه.
- قوفڵی بۆنیتی سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه بترازێنه تا هه‌وای زیاتر به‌ر بزوێنه‌ره‌كه بكه‌وێت.
- ئه‌گه‌ر گه‌رمیی بزوێنه‌ره‌كه به‌و دوو خاڵه كه‌م نه‌بووه‌وه، ئه‌وا به‌خێرایی هه‌وڵی وه‌ستاندنی بده.
- بزوێنه‌ره‌كه مه‌كوژێنه‌ره‌وه، هه‌وڵ بده كه‌مێك ئاو بكه‌یت به رادێته‌ره‌كه‌دا، تا پله‌ی گه‌رمی ئاوی ناو رادێته‌ره‌كه دابه‌زێنێت كه ده‌یبات بۆ بزوێنه‌رن.
- ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی دابه‌زی، ئه‌وا به‌رده‌وام به تا ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا بیكوژێنه‌وه و هه‌وڵی په‌یداكردنی كه‌سێكی شاره‌زا بده تا هاوكاریت بكات.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ر ''به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه''، كێشه‌یه‌كی باوه به‌هۆی كه‌مكردنی ئاوی رادێته‌ر یان كێشه‌یه‌ك له‌و به‌شه، یانیش كارنه‌كردنی پانكه‌ی رادێته‌ر روو ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك خولانه‌وه‌ی ئاو به‌باشی كار ناكات، یاخخۆ ئاوی ناو رادێته‌ره‌كه زۆر گه‌رم بووه، ئه‌م كێشه‌یه پێویسته زوو چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه مه‌ترسیی گه‌وره بۆ بزوێنه‌ره‌كه دروست ده‌كات.