له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای كرد و دووپات له گه‌شه‌كردنی زیاتری پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئادار/ مارس، د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی گوت، سه‌ردانی په‌رله‌مانی شانشینی به‌ریتانیامان كرد و له‌لایه‌ن بارۆنێس نیكۆڵسن ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی لۆرده‌كان، خالید مه‌حموود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته پێشوازی كراین.
باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، باس له پَیوهندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نـێـوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، په‌ره‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه لـه چوارچێوه‌ی پڕۆژه و دهرفـهتـهكـانـی وهبـهرھــێـنـانـه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه دوێنیش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و وڵاته، به‌شداری له رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ فه‌رمانبه‌ران كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه دابین كراوه.