كتێبی "مێژووی كورد" له نووسینی سێ پسپۆڕ له زانكۆی كامبرێج و وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح، له دووتوێی دوو به‌رگدا له‌لایه‌ن ده‌زگای جه‌مال عیرفانه‌وه چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه، محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح نووسه‌ر به "وشه"ی گوت، تێكڕا باسه‌كانی كتێبه‌كه دابه‌شی حه‌وت ته‌وه‌ر كراون، به‌شی یه‌كه‌م میراتی مێژوویی كه شه‌ش باس و لێكۆڵینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، به‌شی دووه‌م په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه هه‌رێمییه‌كان و كورد له سه‌ته‌كانی بیست و بیست و یه‌كه‌مدا كه پێنج باس له‌خۆ ده‌گرێت.
زیاتر گوتی، به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه ناوخۆییه‌كان و كورد له سه‌ته‌كانی بیست و بیست و یه‌كه‌مدا، حه‌وت باس له‌خۆ ده‌گرێت. به‌شی چواره‌م ئاین و كۆمه‌ڵگه كه پێنج باس له‌خۆ ده‌گرێت. به‌شی پێنجه‌م زمانی كوردی كه سێ باس له‌خۆ ده‌گرێت. به‌شی شه‌شه‌م هونه‌ر و كولتوور و ئه‌ده‌ب، ئه‌و به‌شه‌ش پێنج باس له‌خۆ ده‌گرێت و كۆتا به‌شیش داینامیكییه لاوه‌كییه‌كان كه پێنج باس له‌خۆ ده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌م كتێبه ساڵی 2021 له‌لایه‌ن زانكۆی كامبرێجه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه به سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌كردنی سێ پسپۆڕی مێژووی كورد، كتێبه‌كه قه‌باره گه‌وره‌یه و به زمانی ئینگلیزییه و ناوی, "The Cambridge History of the Kurds" به ئینگلیزییه‌كه‌ی یه‌ك به‌رگه و نزیكه‌ی هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه، به وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌ی بووه به دوو به‌رگی قه‌باره گه‌وره. به‌رگی یه‌كه‌م 726 لاپه‌ڕه‌یه و به‌رگی دووه‌م 635 لاپه‌ڕه‌یه، هه‌ر به‌رگه و 18 باسی له‌خۆ گرتووه.
كتێبی "مێژووی كورد" له نووسینی سێ پسپۆر له زانكۆی كامبریج و وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح، له دووتوێی دوو به‌رگدا له‌لایه‌ن ده‌زگای جه‌مال عیرفانه‌وه چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته به‌رده‌سته له كتێبخانه‌كاندا.
محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی دیاری كورده، چه‌ندان به‌رهه‌می تری چاپكراوی هه‌یه و له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د