میدیای لاهوور شێخ جه‌نگی زانیاری له‌سه‌ر رفاندنی شۆفێره‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێن، ده‌باشان له دزی و قاچاخچێتییه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ رفاندنی باخه‌وان و شۆفێر.
په‌یجی فه‌یسبووكی "ڤه‌ده‌نگ" كه خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ دوو شۆفێر كه ته‌نیا كاریان گه‌یاندنی منداڵه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگین بۆ قوتابخانه و چه‌كدار نین، له‌لایه‌ن ھێزێكی ده‌مامكداری سه‌ر به ده‌باشان رفێندران.
" ده‌باشان و داروده‌سته‌كه‌ی سڵ له هیچ جۆره شه‌رم و عه‌یبه و تاوانێك ناكه‌نه‌وه، له تیرۆركردنی ھه‌ڤاڵان و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و ھه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و منداڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان له‌پێناو یه‌كێتیدا سه‌رفكردووه، تا گرتن و رفاندنی باخه‌وان و دواین جاریش رفاندنی شۆفێر" میدیای لاهوور شێخ جه‌نگی وای نووسیوه .
ده‌باشان و داروده‌سته‌كه‌ی سڵ له هیچ جۆره شه‌رم و عه‌یبه و تاوانێك ناكه‌نه‌وه
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و دوو شۆفێره ته‌نیا كاریان گه‌یاندنی منداڵه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی بووه له ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه، به‌ڵام دیاره ده‌باشان و تاقمه‌كه‌ی ترس گه‌شتوه‌ته قوقوڕاگهیان و خه‌ریكه ھه‌ناسه‌یان لێ ده‌بڕێت و كۆتاییان پێ دێت، بۆیه شه‌رم له ھیچ ناكه‌ن و ده‌ست بۆ ھه‌موو تاوانێكی قێزه‌ون ده‌به‌ن .
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنیش به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هێزێكی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و كۆماندۆ له ماڵی لاهوور شێخ جه‌نگی گرژی دروست بوو.