رێژەی تاوان لە هەڵكشانە.. كەسێك دایك و باوك و خوشكێكی دەكوژێت

:: PM:11:28:18/03/2023 ‌

بەدەر لە دەیان تەنگژەی قووڵ كە ژیانی عێراقییەكانیان كردووەتە دۆزەخ، هەموو ئەوانە تەنگژیەكی تری گەورەی دەروونی و كۆمەڵایەتییان دروست كردووە، رۆژانە تاوانی نامۆ بێباك لە یاسا و گرتن و تەنانەت لەسێدارەدانیش روودەدەن، ئەمڕۆ لە بەغدا ئالوودەبووێكی مادەی هۆشبەر كوشتارگەیەكی لەناو خێزانەكەی دروست كرووە.

سەرچاوە تەناهییەكان رایان گەیاند كە لە ناوچەی زەیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا، كەسێك تەقەی لە باوك و دایك و خوشكێكی كردووە، باوك و دایكی كوشتووە و خوشكەكەشی كە قوتابی زانكۆیە، بریندارە، خۆشی هەڵاتووە، بێ ئەوەی هۆكاری ئەو كارەی بزانرێت.    

لەلایەكی تر گەنجێك لە ناوچەی ئەمین لە رۆژهەڵاتی بەغدا بە چەكی كلاشینكۆف تەقەی لە خۆی كردووە و گیانی لەدەست داوە، هۆكاری كارەكەشی دیار نییە، لەلایەكی تر لە ناوچەی مەشتەل لە نزیك گەراجی باقووبە لە رۆژهەڵاتی بەغدان، دوو كەس بەهۆی كەسێكی هۆمۆسێكسەوە بووەتە شەڕیان و یەكێكیان ئەویتری بە چەقۆ كوشتووە.

سەرچاوەیەكی تر تەناهی لە بەسرە ئاشكرای كرد كە دوای گەمارۆدانی لە ماڵەكەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بازرگانێكی داواكراوی مادەی هۆشبەر بە بۆمبێكی دەستی خۆی كوشتووە، لە تەقینەوەكە كچێكیشی كوژراوە، كچێكی تریش لە ناوچەكە بریندارە.  


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل