ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی سینه‌مایی "مێسی به‌غدا" له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، ده‌رهێنه‌ری كورد، چاوی به هه‌ردوو یاریزانی جیهانی لیۆنیێل مێسی و كیلیان ئێمپاپێ كه‌وت.
ئه‌و ئه‌كته‌ره كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و خه‌ڵكی شاری روومادیی عێراقه، رۆژی یه‌كشه‌م 19ـی ئاداری 2023 له نێو یاریگه له پاریسی فڕه‌نسا چاوی به هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی جیهانی لیۆنیێل مێسی و كیلیان ئێمپاپێ كه‌وت كه ئێسته هه‌ردووكیان له پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی یاریی ده‌كه‌ن.
"مێسی به‌غدا" پێشتر وه‌ك كورته فیلم له 2012 به‌رهه‌مهاتووه و زیاتر له 60 خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌ری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی به‌رلین، ئه‌وكات ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه چاوی به مێسی كه‌وتبوو.
یه‌كه‌م نمایشی فیلمی "مێسیی به‌غدا"، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی 15یه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئۆستێنده له به‌لجیكا بوو كه چالاكییه‌كانی له 27 كانوونی دووه‌م تا چواری شوباتی 2023 له شاری ئۆستێنده‌ی كه‌نار ده‌ریایی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌چوو.
كۆمپانیای وایلد بۆنچ 'Wild Bunch' كه یه‌كێك له به‌هێزترین كۆمپانیاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه له ئه‌وروپا، ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرتووه.