ژنێك لە بەغدا پێنج منداڵی جمكی دەبێت

:: PM:02:22:21/03/2023 ‌
وەزارەتی تەنردروستیی عێراق رای گەیاندووە، ئەمڕۆ ژنێكی دووگیان لە نەخۆشخانەیەكی بەغدا بە پرۆسەیەكی نەشتەركاری، پێنج منداڵی دەبێت و تەندروستیی ژنەكە و منداڵەكانی زۆرباشن.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی تەدروستیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە، لە نەخۆشخانەی "فاتیمە زەهرا" بۆ لەدایكبوون و منداڵان لە رەسافەی بەغدا، ژنێكی دووگیان بە نەشتەركاری پێنج منداڵی دەبێت، تەندروستیی ژنەكە و هەر پێنج منداڵەكەی زۆرباشە و نەخۆشخانەی بەرەو ماڵەكەی جێهێشتووە.

لە بەیاننامەكەدا روون كراوەتەوە كە پێنج منداڵەكە، سێیان كچ و دوو منداڵەكەی تریش كوڕن، كێشی منداڵەكان لە نێوان 800 گرام تا یەك كیلۆ و 300 گرام بووە. 

پزیشكی نەشتەركار "شەیما محەمەد لامی" كە سەرپەرشتیی نەشتەركارییەكەی كردووە، گوتوویەتی، ژنێكی دووگیان كە تەمەنی 20 ساڵ بووە، بۆ منداڵبوون سەردانی نەخۆشخانەكەیانی كردبوو، دوای پشكنین دەركەوت كە پێویستیی بە نەشتەركارییە، بۆیە لە ئەنجامدا پێنج منداڵی جمكی بوو و ژنەكە و منداڵەكانیشی تەندروستییان زۆرباشە. بۆیە نەخۆشخانەیان بەرەو ماڵەكەی خۆیان جێهێشتووە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د