بەردەڕەش... لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ ژنێك گیانی لە دەستدا و حەوتی تریش بریندار بوون

:: PM:07:20:21/03/2023 ‌
لە ئەنجامی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ كە لە سەر رێگەی سەرەكی بەردەرەش - كەلەك رووی دا، كەسێك گیانی لە دەستدا و حەوتی تریش بریندار بوون. 

ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئاداری 2023 لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ژنێك بە ناوی "گولبەهار ئەمجەد" گیانی لە دەستدا و حەوتی تریش بریندار بوون. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە"  ئەو ژنەی گیانی لە دەستداوە لەگەڵ چوار لە بریندارەكان خەڵكی كۆمەڵگەی بشیریانن  و سێ بریندارەكەی تریش خەڵكی گردەپانن. 

رووداوەكە لە نێوان پیكابێكی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری ئۆپڵ روویداوە و بریندارەكانیش بەشێكیان رەوانەی بەردەڕەش و بەشێكیشیان بۆ چارەسەری رەوانەی هەولێر كراون.


وشە - تایبه‌ت