چه‌وریی ورگ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك شه‌كره، نه‌خۆشی دڵ، جه‌ڵته‌ی مێشك و هه‌ندێك جۆری شیرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
سه‌نته‌ری فیدراڵی بۆ هۆشیاری ته‌ندروستی ڕای گه‌یاند، ئه‌و چه‌ورییانه‌ی ورگ ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش، ئه‌میش له به‌رانبه‌ردا مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌مه جگه له دروستبوونی كیشه ده‌روونییه‌كانی وه‌ك خه‌مۆكی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ.
گرنگه ڕووبه‌ڕووی فشاره ده‌روونییه‌كان ببیته‌وه
بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌م كێشه ته‌ندروستییانه، سه‌نته‌ره‌كه پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه شێوازی ژیانێكی ته‌ندروست له‌سه‌ر بنه‌مای خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن، پێڕه‌و بكرێت تا ڕزگارت بێت لێیان.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و خۆراكانه زیاتر ئه‌و به‌رهه‌مانه بن كه دانه‌وێڵه‌ی ته‌واون و ڕیشاڵه‌كان و ماده خۆراكییه‌كانیان له پێكهاتهدایه وه‌ك سه‌وزه و میوه، به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان واته ئه‌وانه‌ی له شیر دروست ده‌كرین و گۆشتی كه‌مچه‌وری.
ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانی وه‌رزش بۆ هاندانی پرۆسه‌ی میتابۆلیزم، هه‌روه‌ها باشتر وایه ڕاهێنانی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان و وه‌رزشكردن تێكه‌ڵ بكرێن وه‌ك ڕۆیشتن، ڕاكردن، پایسكلسواری، مه‌له‌وانی، چالاكییه ساده‌كانی جووڵه‌كردن.
گرنگیشه ڕووبه‌ڕووی فشاره ده‌روونییه‌كان ببیته‌وه، له ڕێی پشوودان وه‌ك یۆگا و وەرزشە جیاوازەکان.