لەلایەن وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێنوێنی بۆ ئەو فەرمانبەران دەركرا كە دواین بڕوانامەیان بەدەست هێناوە، پێویستە چەند رێكارێكی یاسایی هەیە ئەنجامی بدەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، رێنوێنیی تایبەت بە دەستبەكاربوونەوەی فەرمانبەر دوای تەواوكردنی خوێندن، هەموار كردەوە و چەند مەرجێكی داناوە.
بەپێی نووسراوەكە كە وەزیری دارایی و ئابووری واژووی لەسەر كردووە، ئەگەر فەرمانبەر بەشێوەی كۆتایی خوێندنەكەی تەواو كرد و بڕونامەكەی پێشكەش كرد، ئەوا شایستەی دەرماڵە نوێیەكانی دەبێت لە رۆژی دەستبەكاربوونەوەی.
ئەوەش هاتووە، ئەگەر فەرمانبەر دەستبەكار بووەوە و بڕوانامەی پێشكەش نەكرد لە رێكەوتی پێشكەشەكردنی بڕونامەكەی، دەرماڵەی بۆ خەرج دەكرێت، ئەوەیش پاش یەكسانكردنی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
روون كراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە ناوەوەی وڵات بڕوانامە بەدەست دەهێنن، بەپێی یاسا و رێنوێنییەكان لە رێكەوتی پێشكەشكردنی بڕوانامەكانیان، دەرماڵەی بڕوانامەی بەدەستهاتوویان بۆ خەرج دەكرێ، بەڵام دوای یەكسانكردنی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا یان وەزارەتی پەروەردە بەپێی بڕونامەكەیان.