درۆی نیسان وێڕای ئه‌وه‌ی رۆژێكه بۆ گه‌ڵته و گه‌پ و له هه‌موو دنیادا یه‌كی نیسان له نێوان هاوڕێیان و خزماندا ئه‌و جۆره درۆیه ده‌كرێت، به‌ڵام رۆژێكی نیشتمانی نییه و ته‌نانه‌ت به فه‌رمیش و له‌ڕووی یاساییه‌وه ددانی پێدا نه‌نراوه، به‌ڵام كه‌م و زۆر له نێوان كه‌سه‌كاندا ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" له‌باره‌ی مێژووی درۆی نیسانه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی نیسان هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، رۆژه‌كه ته‌نیا بۆ گاڵته و پێكه‌نین به‌كار هێنراوه نه‌ك درۆیه‌ك كه كێشه‌ی به‌دواوه بێت، چونكه درۆی نیسان كاتێك له‌لایه كه‌سێكه‌وه بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت، دواتر ئااشكرا ده‌كرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی به پێكه‌نین به‌كۆتا دێت.
پێگه‌كه ده‌ڵێ، زانیاریی له‌باره‌ی سه‌ره‌تای درۆی نیسان به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام لێكۆڵه‌ره‌وان ئااماژهوه به‌وه ده‌ده‌ن كه درۆی نیسان ته‌نیا نه‌ریتێكی ئه‌وروپییه‌كانه، چونكه له‌لای ئه‌وان سه‌ره‌تای نیسان وه‌رزی به‌هار ده‌ست پێ ده‌كات، وهرزهكهیش گه‌شبینییه و ئه‌وكات خه‌ڵك زیاتر دڵخۆش ده‌بن، بۆیه یه‌كی نیسانیان كردووه‌ته گاڵته و پێكه‌نین و درۆی نیسانیان كردووه‌ته ئه‌و گاڵته‌یه.
پێگه‌كه زیاتر نووسیویه‌تی له دوای ئه‌وروپا، درۆی نیسان په‌ڕیوه‌ته وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسایی و ئه‌مه‌ریكا، بۆیه ئه‌و درۆیه بووه‌ته نه‌ریتێك له‌لای گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه، ته‌نیا له‌لای دوو گه‌ل درۆی نیسان نییه كه ئه‌وانیش ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیان. له ئیسپانیا رۆژه‌كه پیرۆز و ئایینییه، له‌لای ئه‌ڵمانییه‌كانیش رۆژی له‌دایكبوونی سه‌ركرده‌ی ئه‌ڵمانی "بسمارك"ـه.
هه‌ندێك له مێژوونووسان پێیان وایه درۆی نیسان بۆ ساڵی 1582 ده‌گه‌ڕێته‌وه
هه‌ندێك له مێژوونووسان پێیان وایه درۆی نیسان بۆ ساڵی 1582 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات رۆژمێری یۆلیانیی فڕه‌نسا كرایه رۆژمێری جیریۆری، هاوكات به‌پێی رۆژمێری هیندۆسی، سه‌ره‌تای ساڵ له یه‌كی نیسان ده‌ست پێ ده‌كات.
دواتریش جیا له گه‌لانی ئیسپانی و ئه‌ڵمانی، ته‌واوی گه‌لانی دنیا درۆی نیسان بۆ گاڵته و پێكه‌نین به‌كار دێنن و بووه‌ته نه‌ریتێكی ته‌واوی دنیا، بێگومان له كوردستانیش كه‌م و زۆر ئه‌و گاڵته‌یه ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی دڵه‌كان له یه‌كتر بڕه‌نجێن.