ڤیدیۆ .. مەسروور بارزانی ئەمجارەیان چۆن كوردستان رزگار دەكاتەوە؟

:: PM:04:02:01/04/2023 ‌
دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس لە دژی توركیا، لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، گۆمەكە شڵەقا، شڵەقانێك یار و نەیاری هێنایە دەنگ، نەیار وەك هەمیشە كەوتنە هەلەكەسەمای كەوتنی كوردستان و قسە گوتن بە قەوارە و حكوومەتی كوردستان.

یاریش وەستان وەك چیای هەڵگورد و سەفین بۆ ئەوەی وەك هەمیشە رووبەڕووی ئەو ئاڵنگاریانە ببنەوە كە دێنە بەردەم هەرێمی كوردستان. 

پێدەچێ‌ جارێكی تر چاكسازی و ئاوەدانی كوردستان و سەقامگیری ئاسایش، تینی بۆ دوژمنانی كوردستان هێنابێت، بۆیە ماوە ماوە كە خەڵك دەكەونە خۆشگوزەرانی و ژیانەوە، پێ هەڵدەگرن و هەنگاو دەنێنن تا دۆخەكە لە كوردستان تێكبدەن.

بڕیاری دادگای پاریس لەبارەی نەوت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پارەدان بە رۆژنامەنووسی بیانی تا وێنەی كوردستان لاواز بكات، دوو كاردانەوەی گەورە بوون لەناو خەڵكی كوردستان. خەڵك دۆخی ئێستەی كوردستان بە باش نابینن، بەڵام بیریان نەچووە كە بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانی لە رابردوو سەتان تەنگژە و گوشاری هاوشێوەی تێپەڕێنراوە، لە گەمارۆی دوای ریفراندۆم و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و شەڕی داعش و دەیانی تر. ئێستەیش مەسروورێك وەك شاخ وەستاوە و وەك پۆڵا قایمە بۆ كوردایەتیی، تا رووبەڕووی تەنگژەكان بێتەوە و تێیپەڕێنێ.

ئەگەرچی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەسەر ئەو پرسانەی دێنە بەردەم كوردستان بە زوویی دێتە خەت، بەڵام ئەمجارەیان جیا لە بڵاوكردنەوەی بەیاننامە و رای حكوومەتەكەی تویتێكی بووە جێی سەرنجی خەڵكی كوردستان، كاتێك گوتی، ئەوانەی ئەمڕۆ لەگەڵمان ناوەستن، با سبەی خۆیان نەكەنە خاون دەستكەوتەكانمان و سوود لە سەركەوتنەكانمان نەبینن.

قسەكە ورەی بە خەڵكی كوردستان دایەوە و دەمارەكانی بێ‌ ئومێدی ژیاندەوە، دەركەوت كە ئەو وەستاوە بەرانبەر كێشەكان و وردە وردە ئاڵنگارییەك نامێنێ‌، بەڵام ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە ئەمجارەیان جگە لە جاش مۆدێرنەكان كە بە هەموو دژایەتییەكی كوردستان هەڵدەپڕن، خەڵكی كوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وەڵامی تویتەكەیان دایەوە گوتیان: لەگەڵتین.



وشە - وشه‌