ڤیدیۆ .. جووتیارە نمونەیەكە گیایەكی بەرهەمهێنا دەڵێ‌: چارەسەری شێرپەنجەیە

:: PM:04:45:10/04/2023 ‌
ئازاد جووتیارە نمونەییەكەی هەڵەبجەیە و دەڵێ‌، گیایەكی دۆزیوەتەوە كە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی بەركار دەهێنرێ‌ بەتایبەت شێرپەنجە و نەخۆشی تر. 

ئەو جووتیارە نمونەیە چیرۆكی دۆزینەوەی ئەو گیایەی بۆ "وشە"ئاشكرا كرد و گوتی، كوردێكی دڵسۆز لە سویسڕا بڕێكی كەمی تۆوی "ئەرتی میزیا"ی بۆ ناردم كە تاقیكردنەوەم لەسەر كرد و رواندم.

ئەو دەڵێ‌، ئەو گیایە لە دەرەوەی وڵات دەكرێت بە دەرمان، سوودی بۆ شێرپەنجە و پرۆستات و دڵ هەیە، ئێستە پەروەردەم كردووە و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەنیازن بێن كار لەسەر ئەو گیایە بكەن تا بیابانەكانی عێراق بەو گیایە دابچێنن.

هەروەها گوتی، هەوڵی زۆر هەیە ئەو گیایە زیاد بكرێ، چونكە بۆ سەوزایش گرنگی زۆری هەیە و بڕیارە دوای جەژنیش نەخۆشخانەی هیوا لیژنەیەك بنێرن بۆ لێكۆڵینەوە كە یەك پارچەی حەپی لە دەرەوە بە نرخێكی زۆرە. 



وشە - وشه‌