رۆبێرت دی نیرۆ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 79 ساڵ، بوو به باوكی حه‌وته‌م منداڵی له ژنێك كه ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، دی نیرۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌م، هه‌واڵی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس" پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی تر له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه تا ئێسته ڕه‌گه‌زی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه و ناسنامه‌ی دایكی دیار نییه.
دی نیرۆ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار، باوكی خاتوونه ئه‌كته‌ره‌كانی درینا دی نیرۆ ته‌مه‌ن 51 ساڵ، ڕافایل ته‌مه‌ن 46 ساڵ له ژنی یه‌كه‌می. جگه له كوڕه جمكه‌كانی جولیان و ئارۆن ته‌مه‌ن 27 ساڵ، ئیلیۆت ته‌مه‌ن 24 ساڵ، هێلین گره‌یس ته‌مه‌ن 11 ساڵ له ژنی دووه‌می. ئێسته دی نیرۆ خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێكلامی فیلمه كۆمیدییه نوێیه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی "About My Father" كه له 26 ی ئایار نمایش ده‌كرێت.
دی نیرۆ دوو خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ست هێنا به‌هۆی ڕۆڵی له فیلمی "The Godfather - Part 2" و باشترین ئه‌كته‌ری فیلمی "Raging Bull".