به‌رپرسێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسی، هۆشدایی داوه كه به‌وه‌ی دژه‌كانی رووسیا، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دنیا به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م په‌لكێش بكه‌ن، جه‌نگێك كه هیچ لایه‌نێك تێیدا براوه نابێت.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا دمێتری مدڤیدیڤ، له كۆڕبه‌ندی سان بترسپۆرگ بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی گوتوویه‌تی، جه‌نگێكی به‌رنامه بۆداڕێژراو له دژی رووسیا ده‌ستی پێ كردووه، دژه‌كانی رووسیا ده‌یانه‌وێ دنیا به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م په‌لكێش بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی رووسیا زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌وروپییه‌كان به پێدانی چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ دوژمنه‌كانی رووسیا، ده‌یانه‌وێ جه‌نگه‌كه فراوانتر بكه‌نه‌وه و دنیا به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م په‌لكێش بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه ده‌ست پێ بكات، هیچ كه‌س و لایه‌نێك تێیدا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه
ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌وروپییه‌كان، له سنووره‌كانی رووسیا هانی تیرۆر ده‌ده‌ن، ده‌ستیان به پرۆسه‌ی وێرانكاری و تیرۆركردنی سیاسی كردووه، ئاكامی ئه‌وه‌یش دنیا به‌ره‌و وێرانه‌یی زیاتر ده‌بات.
مدڤیدیڤ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دژه‌كانی رووسیا، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان به رێیه‌ك به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م بێت، ئه‌وه‌یش كاره‌ساتی جیهانیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه له‌و جۆره جه‌نگه‌دا كه‌س براوه نابێت.
دواتریش گوتوویه‌تی كه ئه‌ركی رووسیا ئه‌وه‌یه، سیستمی جیهانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پره‌نسیپه‌كانی یه‌كسانی له دنیادا.