پشكێنه‌رێكی بواری شوێنه‌وار، 336 پارچه شوێنه‌واری له هاووڵاتییه‌ك له پارێزگای دیوانیه وه‌رگرتووه، پارچه‌كانیش پێكهاتبوون له دراوی مس، زیو و زینه بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی ئایار، باسم شه‌مری پشكێنه‌ری شوێنه‌واره دێرینه‌كان له پارێزگای دیوانیه، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، 336 پارچه شوێنه‌واریان له هاووڵاتییه‌ك وه‌رگرتووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شهمریدا هاتووه، پارچه شوێنه‌وارییه‌كان پێكهاتوون له دراوی مس و زیو و زینه و چه‌ند كه‌لوپه‌لی ده‌ستی جیاواز، شێوه و قه‌باره‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه كاتی جیاواز.
دووپات له
گرنگی هاوكاری و پێَكهوه كاركردنی پشكێنه‌ر و هاووڵاتییان كرایه‌وه، له‌پێناو پاراستن شوێنه‌وار و میراتی پارێزگاكه.
عێراق خاوه‌نی زیاتر له 12 هه‌زار شوێنی شوێنه‌وارییه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جیاواز، به‌ناوبانگترین شوێنه‌كانیش بریتین: "ئور" له سۆمه‌رییه كه 17 كلیۆمه‌تر دووره له شاری ناسڕییه، "نه‌مروود" به دووری 34 كلیۆمه‌تر له باشووری مووسڵ، "نیبور" به‌دووری 170 كیلۆمه‌تر له باشووری به‌غدا، له‌و شوێنانه چه‌ندان پارچه شوێنه‌وار و شوێنی مێژوویی بوونیان هه‌یه.