دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی، له دیمانه‌یه‌كی ''وشه''دا تیشك ده‌خاته سه‌ر نه‌خۆشیی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشكی منداڵان و باس له هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه رۆژانه 10 منداڵ داخلی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
دۆخی ئێسته‌ی نه‌خۆشخانه و ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه بڵاوه چۆنه؟
به‌داخه‌وه رۆژانه منداڵان به‌هۆی نه‌خۆشیی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن و ده‌خه‌وێنرێن، ئێسته رۆژانه 10 منداڵ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن، پێویسته دایك و باوكان زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌ر نیشانه‌یه‌كیان بینی، منداڵه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت پێش ئه‌وه‌ی بگاته حاڵه‌تی مه‌ترسیدار.
ئێسته نه‌خۆشخانه منداڵی تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدایه؟
به‌ڵێ به به‌رده‌وامی 40 بۆ 50 منداڵی تێدایه، رۆژانه‌ش نه‌خۆشی نوێ داخل ده‌كرێن و رۆژانه‌ش چه‌ند منداڵێك دوای چاره‌سه‌ر، نه‌خۆشخانه به‌جێ ده‌هێڵن، نه‌خۆشخانه توانای هه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشی هه‌یه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه زۆر خراپ بێت، به‌ڵام ئۆمیدیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌مووان هاوكار بن، ده‌توانین دۆخه‌كه بگه‌یه‌نینه ئاستێكی باش.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه تا ئێسته چه‌ند منداڵ تووش بوون؟
سه‌رووی 300 منداڵ تووشی نه‌خۆشیی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك بوون، جێ‌مان هه‌یه ئه‌گه‌ر تووشبوون زۆر بوو، ده‌توانین له سه‌رووی 200 منداڵ له ناو نه‌خۆشخانه بخه‌وێنین و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، نه‌خۆشی ده‌ره‌وه‌شی تێدایه و ته‌نیا هی سلێمانی نییه.
ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌رمانی تایبه‌تی هه‌یه یان چاودێری ده‌كرێت؟
ده‌رمانی تایبه‌تی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌رمانی زۆرباشمان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه، ئه‌وانه‌یان كه به‌كتریایان هه‌یه، ده‌رمانیان پێ ده‌درێت، ئه‌وانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌یه، ده‌هێڵینه‌وه تا به ته‌واوی چاك ده‌بنه‌وه و دواتر ده‌توانن نه‌خۆشخانه به‌جێ بهێڵن و بچنه ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش هیچ مه‌ترسییه‌كیان له‌سه‌ر نامێنێت و ده‌توانن تێكه‌ڵی منداڵی تر ببنه‌وه.
ئه‌و نیشانانه‌ش بۆ منداڵی تازه له دایكبوو، رشانه‌وه و تای به‌رز و بێزارییه
ئه‌گه‌ر منداڵی تازه له‌دایكبوو تووشی بێت، نیشانه‌كانی چییه و دایك و باوك چۆن بزانن؟
باشترین شت ئه‌وه‌یه له‌و ماوه‌یه هه‌ر منداڵێك تووشی هه‌ر شتێك بوو، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت بۆ دڵنیایی، ئه‌و نیشانانه‌ش بۆ منداڵی تازه له دایكبوو، رشانه‌وه و تای به‌رز و بێزارییه، شیرخواردنی كه‌م، دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و گهشكهش نیشانه‌ی سه‌ره‌كین، منداڵ تووشی بێهێزی ده‌كات و مه‌ڵاشووی به‌ره‌و ده‌ره‌وه ده‌رده‌چێت.
منداڵی گه‌وره چۆن تووشی ده‌بێت و نیشانه‌كانی چین؟
سه‌رئێشه و رشانه‌وه به‌تایبه‌تی، هه‌ستیاری به رووناكی و تای به‌رز و رشانه‌وه، ره‌نگه تووشی گه‌شكه بێت، بێزاری، ره‌قبوونی ملی، بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه له‌م ته‌مه‌نه‌دا پێویسته ئاو له پشتی سه‌ری ده‌ربهێنرێت، ئه‌گه‌ر منداڵ ئه‌و چاره‌سه‌ره وه‌رنه‌گرێت له نه‌خۆشخانه، تووشی خراپیی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه كه دوور نییه ببێته هۆی مردنی یان له ده‌ستدانی چاوه‌كانی و هه‌ستی بیستن له ده‌ست بدات، ره‌نگه تووشی ئیفلیجی بكات، ئه‌وه‌ی گرنگه دایك و باوك له‌و حاڵه‌ته‌دا منداڵ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی