له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پاریس شارێكی زۆر دڵگیر و خۆشه، گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن له سه‌رانسه‌ری دنیا، به‌ڵام نه‌ریتێكی زۆر قێزه‌ون له‌م شاره به‌ربڵاوه، ئه‌ویش میزكردنی پیاوانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره، ھه‌ر كاتێك گه‌شتیارێك روو له‌و شاره ده‌كات، به بۆنی ناخۆشی سه‌ر شه‌قامه‌كان بێزار ده‌بێت.
ھه‌موو ساڵێك له پاریس چه‌ندان رێ و رێكاری تازه داده‌نرێت بۆ ڕێگریكردنی له میزكردنی پیاوان له‌سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌م نه‌ریته ھه‌ر به‌رده‌وامه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ دووسه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، بێگومان ئه‌م میزكردنه گشتییه، یان میزی "كێوی" كه لای فڕه‌نسییه‌كان به ناسراوه، له‌سه‌ر شه‌قام كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ شاره‌كه دروست كردووه، سه‌ره‌ڕای بوونی توالێت و خزمه‌تگوزاریی پێویست له‌سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام میزكردن له‌سه‌ر شه‌قام ھه‌ر به‌رده‌وامه.
"
بی بی سی" له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خۆی بۆ ئه‌م پرسه، چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی مێژووناسان و كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسانی ئه‌و شاره ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه پرۆفیسۆری ده‌رووناسی نیكۆڵاس فیۆلانوی ده‌ڵێت: "ھه‌رچه‌ند ڕێكاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م نه‌ریته له سه‌ده‌ی ١٩ له‌لایه‌ن "تابوو" گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌وكاته وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی گشتی سه‌ری ھه‌ڵداوه كه ناسراون به "ھایجینزم"، وه‌ك شۆڕشگێڕی خاوێنخوازیش كاریان كردووه، به‌رده‌وام له ھه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون خه‌ڵكی ئه‌و شاره فێری ئه‌وه بكه‌ن كه چۆن زبڵ و خاشاك فڕێ بده‌ن، به‌ڵام نه‌توانراوه له ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره كه‌م بكاته‌وه.
فیۆلانوی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفه‌كانی شاره‌كه وه‌ك ھه‌ستێكی شه‌رمه‌زاری پیس باسیان لێوه كردووه، كه‌چی تا ئێسته نه‌مانتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌مه بكه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه توالێتی خزمه‌تگوزاری پێویست زۆرمان ھه‌یه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌لام پێویسته ئاورێك له‌مانه بده‌ینه‌وه و روویهرووی ئه‌و كێشانه ببینه‌وه، چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
بێگومان ئه‌م نه‌ریته كه مێژووه‌كه‌ی بۆ دووسه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ناوبانگێكی مێژوویی خراپی به شاره‌كه به‌خشیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٦٠ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاریس‌دا، بڕیار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ھاوڕه‌گه‌زخوازانی سه‌ر شه‌قام درا، وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م پرسه. به‌ڵام تا دوو ده‌یه دواتر ١٩٨١ یه‌كه‌م توالێتی سه‌ر شه‌قام له شاره‌كه دروست كرا، ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه له دژی ئه‌و ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌ی خه‌ڵكه‌كه تێده‌كۆش، زۆرتریشیان پیاوه‌كانن میز له شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن یان میز ده‌كه‌نه گۆڵدانهكانی سه‌ر شه‌قام.
ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی دیزاینه‌ری سه‌ر دیواره‌كان له‌م شاره‌دا، توانیان له ڕێكاره‌كانیان رۆڵیاان ھه‌بێت له نه‌ھێشتی میزی كێوی كه له‌و شاره به‌ربڵاوه؟
دیزاینكردنی سه‌ر دیوار له سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن فیۆلانیۆ پێشكه‌ش كراوه وه‌ك تیۆرێك، تا له ساڵی ٢٠١٩ كاری پێ كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمێكیان پێك ھێنا، ئامانج له پێكھێنانی تیمه‌كه دروستكردنی گۆڕانكاری و كاریگه‌ری و ته‌كنیكێكی داھێنه‌رانه بوو، له‌ڕێی وێنه‌ی بینراو خه‌ڵك بوه‌ستێنیت له‌و كاره ناشیرینه‌ی سه‌رشه‌قام، وێنه‌ی سه‌ر دیواره‌كان وه‌ك په‌یامێك بگه‌یه‌نن به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام ئه‌و كاره ناشارستانی و قێزه‌ونه له شاره‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه كاتێك ئه‌مه ده‌بینی، ھه‌ست به دابڕانێكی ته‌واو له شاره‌كه‌دا ده‌كه‌یت.
یه‌كێك له رێكخه‌رانی تیمه‌كه ده‌ڵێت: "ده‌بێت به بایه‌خه‌وه بڕوانینه ئه‌م كێشه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، له سه‌رووی ھه‌موو ئه‌مانه، كاركردنی به وێنه‌ی سه‌ر دیواره‌كان سه‌خته له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی میز ده‌كه‌نه سه‌ر كووچه و كۆڵانێكی ئه‌و شاره، به‌ڵام ئه‌مه ئێسته وه‌ك تاقیكردنه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه‌ك ھاندانێكی بچووك بۆ دروستكردنی گۆڕانكاری له ھه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی: خه‌دیجه یاسین