له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا، ژنان توانیان زیاتر له هه‌ر خولێكی پێشتری په‌رله‌مان، كورسی مسۆگه‌ر بكه‌ن و ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنن.
به‌پێی ده‌رنجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا، ژنان له 600 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، توانیویانه 121 كورسی مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به به‌رزترین ژماره‌ی كورسییه‌كانی ژنان له په‌رله‌مان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له خولی رابردوودا رێژه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی توركیا بریتی بوو له 17.1%، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ 20.1% هه‌ڵكشاوه.
له 62 كورسییه‌كه‌ی هه‌ده‌په 30 كه‌سیان ژنن، ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی 50%ی كۆی كورسییه‌كان.
له‌م خوله‌دا ژنانی هاوپه‌یمانی چه‌پی سه‌وز زۆرترین سه‌ركه‌وتنیان به‌راورد به پارته‌كانی تر مسۆگه‌ر كردووه كه به پارتێكی كوردی هه‌ژمار ده‌كرێ و هه‌ده‌په پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی. له 62 كورسییه‌كه‌ی هه‌ده‌په 30 كه‌سیان ژنن، ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی 50%ی كۆی كورسییه‌كان.
له دوای ئه‌ویش پارتی داد و گه‌شه‌پێدان دێت كه 50 ژن سه‌ركه‌وتنیان بۆ په‌رله‌مان مسۆگه‌ر كردووه و ئه‌مه‌ش نزیکەی 18%ی كورسییه‌كانی ئه‌و پارته پێكدێنێت.
ساڵی 2007 رێژه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی توركیا 9.1% بوو، له ساڵی 2011 بۆ 14.3% و له ساڵی 2015 بۆ 17.6% هه‌ڵكشابوو.