دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فڕه‌نسا، حوكمی سێ ساڵ به‌ندكردنی نیكۆلا ساراكۆزی سه‌رۆك كۆماری پێشووی فڕه‌نسای په‌سند كرد.
نیكۆلا ساراكۆزی سه‌رۆك كۆماری پێشتری فڕه‌نسا، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی دارایی و ئیداری له‌و كاته‌ی كه سه‌رۆك كۆمار بووه، له دادگایه‌كدا سێ ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و دادگای پێداچوونه‌وه‌ش حوكمه‌كه‌ی په‌سند كردووه.
ئه‌م دادگایه بڕیاری داوه ساراكۆزی له جێی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵ له گرتووخانه‌دا بمێنێته‌وه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌ستبه‌ندی ئه‌لیكترۆنیكی له ده‌ست بكرێ و دوو ساڵه‌كه‌ی تریشی هه‌ڵپه‌ساردووه.
ئه‌و كاته‌ی كه ساراكۆزی سه‌رۆك كۆمار بووه، سوودی له ته‌له‌فۆنێكی نهێنی وه‌رگرتووه
له میانه‌ی دادگاییكردنی ساراكۆزیدا ئه‌وه سه‌لمێنرا، ئه‌و كاته‌ی كه ساراكۆزی سه‌رۆك كۆمار بووه، سوودی له ته‌له‌فۆنێكی نهێنی وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ دادوه‌رێك و پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی له پێوه‌ندیدا بووه، ویستوویه‌تی زانیاری له‌باره‌ی پلانێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی وه‌ربگرێت.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ئه‌و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له هه‌ر جۆره پۆستێكی حكوومی بێبه‌ش كراوه و پارێزه‌ره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره گوتوویه‌تی، دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگای باڵای فڕه‌نسا به‌رز ده‌كاته‌وه.
ساراكۆزی به دۆسیه‌یه‌كی تری گه‌نده‌ڵیش تۆمه‌تبار كراوه، هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی ره‌ت كردووه‌ته‌وه. ئه‌و له ساڵی 2007 تا 2012 سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا بوو.